Home / جيهان / كاسياس: هيوادارم بۆ ماوەيەكى زياتر لە پۆرتۆ بمێنمەوە..!!

كاسياس: هيوادارم بۆ ماوەيەكى زياتر لە پۆرتۆ بمێنمەوە..!!

ياريزانى بەرەگەز ئسپانى (ئيكەركاسياس) گۆلپارێزى يانەى پۆرتۆى پرتوگالى دەلێت هيوادارم بۆ ماوەيەكى درێژ لەگەل يانەكەى ئێستامدا بمێنمەوە.
كاسياس لە دواى ئەوەى كە گرێبەستەكەى لەگەل يانەى شاهانە كۆتايى هات رووى لە يانەى پۆرتۆ كرد, ئەو گۆڵپارێزە ماوەى ٢٤ سال خزمەتى بە يانەى مەدريديەكە كردوە و توانيويەتى لەو ماوەيەدا چەندين نازناوى تاك و كۆمەل بەدەست بهێنێت لە سەرجەم پاڵەوانێتيەكاندا.
رۆژنامەى ئاسى ئسپانى لە پەيجى تايبەتى خۆى لە فەيسبووكەوە لێدوانەكانى كاسياسى بلاو كردوەتەوە كە دەلێت: “ساڵى يەكەمم لەگەڵ پۆرتۆ بە هيچ شێوەيەك ئاسان نەبوو, كاتى زۆرم پێويست بوو بۆ ئەوەى لەگەڵ يانەكەدا بگونجێم, بەڵام لە ئێستادا دەمەوێت بۆ ماوەيەكى زياتر لێرە بمێنەوە, بەدڵنياييەوە دەمەوێت بەردەوام بم”.
وتيشى: “زۆر دڵخۆشم بە پەيوەندى كردنم بە يانەى پۆرتۆ و مانەوەم لەم شارە جوانەدا, لە ئێستادا كارەكانم زۆر بەباشى دەروات بە تايبەتى لەگەڵ يانەكە و بە گشتى لە پرتوگال لە ماوەى ئەم ساڵەدا بەرامبەر بە وەرزى رابردوو”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*