Home / ئسپانيا / باوكى نيمار: ئەگەر ميسى نەبوايە ئەوا نەيماريش نەدەبوو..!!
ميسى و نيمار

باوكى نيمار: ئەگەر ميسى نەبوايە ئەوا نەيماريش نەدەبوو..!!

باوكى نەيمارى بەرازيلى و ئەستێرەى يانەى بارشەلۆنە باسى ئەوە دەكات كە كورەكەى بۆ پاڵەوانى ئسپنيا يارى دەكات بەهۆى بوونى ياريزانى وەك ميسى و رۆنالدۆ.
نيمارى تەمەن ٢٤ سال لە وەرزى ٢٠١٣ لە ريزى يانەى سانتۆسەوە پەيوەندى بەيانەى بارشەلۆنە كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا دوانەيەكى ناوازەيان پێكهێناوە و هاوكارى بلۆگرانايان كردوە بۆ بردنەوەى خولى ئسپانى و چامپيۆنزليگ و چەندين نازناوى تر.
نيمار سينيۆر لە لێدوانێكى بۆ راديۆى كوبى وتى: “هەموان ميسى دەناسن و دەشزانن ئەو چ ياريزانێكە, كورەكەم دڵخۆشە بە ياريكردنى لە بارشەلۆنە لە تەنيشت ميسى”.
وتيشى: “ئەگەر ميسى و رۆناڵدۆ نەبوونايە, ئەوا نيماريش بە هەمان شێوە نەدەبوو, ئەمەش پێشتر لە پيلى و مارادۆناوە سەرچاوى گرتوە, چونكە ئەو دوانە سەرچاوەى ئيلهامى چەندين ياريزانى تر بوون, ميسى ناوازەيە و شايستەى تۆپى ئاڵتوونيە”.
جێگاى ئاماژە پێكردنە كە نەيمار هەفتەى پێشوو گرێبەستەكەى لەگەڵ بارشەلۆنەدا نوێكردەوە تا وەرزى ٢٠٢١, هەروەها لە تەنيشت هاورێكەى پاڵێوراوە بۆ تۆپى ئالتوونى, كە تێيدا رۆنالدۆ لە سەرووى هەموو پێشبينيەكانەوەيە بۆ بەدەستهێنانى چونكە توانى لەگەل مەدريد چامپيۆنزليگ و لەگەل پرتوگال يۆرۆى ٢٠١٦ بەرز بكاتەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*