Home / ئيتاليا / هامسيك: لە بەرامبەر يوڤى دەجەنگين لە پێناو سێ خاڵەكە..

هامسيك: لە بەرامبەر يوڤى دەجەنگين لە پێناو سێ خاڵەكە..

ئەمرۆ شەمە لە لوتكەى هەفتەى ١١يەمى خولى پلەيەكى ئيتالى ناسراو بە كالچيۆ كاتژمێر ٩:٤٥م بەكاتى هەرێم يانەى ناپۆلى ميوانێكى سەخت دەبێت بۆ يانەى يوڤانتۆسى پاڵەوانى وەرزى رابردوو.
مارك هامسكى ياريزانى يانەى ناپۆلى سەبارەت بە ياريەكەيان بەرامبەر خانمە پيرەكە لە لێدوانێكى بۆ پێگەى فوتبۆلى ئيتالى وتى: “دەرۆين بۆ تۆرينيۆ بۆ ئامانجێكى دياريكرا و كە ئەويش بەدەستهێنانى سێ خالى ياريەكەيە, پێويست بە هيچ گفتوگۆيەكى تر ناكات لەو بارەيە”.
وتيشى: “دوو ئامانجى دياريكراومان لەو ياريەدا هەيە, يارى دەكەين ئەگەر ياريەكى قورسيش چاوەرێمان بكات, بەڵام ئێمە ئامادەين بۆ بردنەوە و پارێزگارى لە ريزبەندى سێيەم بكەين”.
يانەى بارتينۆبى (ناپۆلى) پێش ئەوەى لە بەرامبەر يانەكانى كرۆتۆنى و ئيمپۆلى براوە بێت سێ يارى لەسەر يەك دووچارى شكست بوويەوە .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*