Home / ئنگليز / مانچستەريونايتد ئەم بەرگريكارەى دەوێت..!!

مانچستەريونايتد ئەم بەرگريكارەى دەوێت..!!

رۆژنامەكانى پرتوگال لە هەواڵێكياندا رۆژى هەينى بلاويان كردەوە كە يانەى شەيتانە سورەكانى ئنگلتەرا چاودێرى (نيڵسۆن سيميدۆ)ى بەرگريكارى يانەى بێنفيكا دەكات بۆ ئەوەى تواناكانى ئەو ياريزانە دەستەبەر بكات لە وەرزى زستانەى داهاتوو.

رۆژنامەى (ئۆ گۆ گۆ ئان) ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە مانچستەريونايتد ئامادەكارى دەكات بۆ ئەوەى برى ٤٠ مليۆن يۆرۆ بدات بە كارگێرى يانەى بێنفيكا تا لە مێركاتۆى داهاتو دەستبەردارى ئەو ياريزانەيان بن.

رۆژنامە پرتوگاليەكە دەشتێڵت ئيدارەى يانەى مانيو چاودێرەكانى ناردوە تا لە نزيكەوە چاودێرى بەرگريكارى لاى راست و تەمەن ٢٠ ساڵ بكات و دواتر بريار لە سەر ئاستى ئەو ياريزانە بدەن.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*