شەوى رابردوو لە يارى لوتكەى هەفتەى ١٠دەيەمى خولى پلە يەكى ئيتاليا كە ناسراوە بە كالچيۆ يانەى يوڤانتۆسى پاڵەوانى وەرزى رابردوو ميواندارى لە يانەى ناپۆلى كردوو توانى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك ياريەكە بباتەوە.

لە ياريەكەدا گۆنزالۆ هيگواينى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى يوڤانتۆس توانى لە خولەكى ٧٠ گۆڵێك لە تۆرى يانەكەى پێشووى (ناپۆلى) تۆمار بكات و وەڵامى هێرشى هاندەرانى ناپۆلى بداتەوە كە كاتێك لە ناپۆليەوە رووى لە يوڤانتۆس كرد بەبرى ٩٤ مليۆن يۆرۆ هێرشێكى زۆرى كرايە ئەو هێرشبەرە, بەلام هيگواين لە كاتى تۆماركردنى گۆڵەكەدا ئامادە نەبوو ئاهەنگ بگێرێت ئەمەش وەك وەفايەك بۆ يانەكەى پێشووى.

ڤيديۆ/

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: