Home / جيهان / مۆرينيۆ دەبێتە راهێنەرى هەلبژاردەى سووريا..؟

مۆرينيۆ دەبێتە راهێنەرى هەلبژاردەى سووريا..؟

لە لێدوانێكيدا (خۆرخێ مێندز)ى بريكارى كارەكانى جۆزيە مۆرينيۆ كە لە هەمانكاتدا خاوەنى كۆمپانياى (گيستيفوت)ە, رايگەياندوە كە لە رێگاى نامەى ئەلكترۆنيەوە گرێبەستێكيان لە يەكێك لە ولاتانى رۆژهەلاتەوە پێگەيشتوە.
مێندێز وتيشى: يەكێتى تۆپى پێى سوريا لە رێگاى نامەى ئەلكترۆنيەوە داواكاريەكيان پێشكەش كردوين بۆ ئەوەى مۆرينيۆ ئەركى راهێنەرايەتى هەڵبژاردەى ولاتى سوريا لە ئەستۆ بگرێت.
هەروەها وتيشى: مۆرينيۆ بەهەمان شێوە لە رێگاى نامەى ئەلكترۆنيەوە وەلامى داونەتەوە و وتوويەتى, ئەوە بۆ من شانازايە كە وەها گرێبەستێكم ئاراستە كراوە بەلام لەم كاتەى ئێستادا ناتوانم قبوڵى بكەم, مۆرينيۆ لەو كاتەى وازى لە چڵسى هێناوە گرێبەستى هيچ يانەيەكى واژۆ نەكردوە.
ئەم نامەيەى يەكێتى تۆپى پێى سوريا لە كاتێكدايە كە كۆتايى مانگى ئازار گرێبەستى راهێنەرى هەلبژاردەى ولاتەكەيان (فەجر ابراهيم) كۆتايى هاتوە و لە ئێستاشدا بەدواى راهێنەرێكى شياودا دەگەرێن, هەلبژاردەى سوريا سەركەوتوە بۆ قۆناغى سێيەمى پاڵەوانێتى مۆنديالى ٢٠١٨ى روسيا هەرچەند لە دواين ياريدا لەگەل يابان بە پێنج گۆڵى بێبەرامبەر دووچارى شكست بوويەوە.

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (ئارسناڵ – تۆتنهام)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە چوارچێوەى ياريەكانى هەفتەى ١٢ى خولى نايابى ئنگليزيدا لە نێو ياريگاى ...