Home / ئسپانيا / فەرمى, بەيڵ گرێبەستەكەى نوێكردەوە..

فەرمى, بەيڵ گرێبەستەكەى نوێكردەوە..

ئەمرۆ يەك شەمە يانەى رياڵ مەدريدى پێشەنگى خولى پلە يەكى ئسپانى بلاوى كردەوە كە لەگەڵ گاريس بەيڵى وێڵزى گەيشتوونەتە رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى.

گرێبەستەكەى بەيڵ تا ٣٠ حوزەيرانى ساڵى ٢٠٢٢ دەبێت, هەروەها برياريشە بۆ ئەو مەبەستە سبەى دوو شەمە لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى باسى تەواوى وردەكاريەكان بكرێت.

گرێبەستى پێشووى ئاڵتوونە وێڵزيەكە سێ ساڵى تر لەگەڵ شاهانە تەمەنى بوو بەڵام مەدريد بۆ ئەوەى بە تەواوى لە بێرنابيۆ جێگيرى بكات برياريدا گرێبەستەكەى بۆ ماوەيەكى زياتر درێژ بكاتەوە, واتە تا تەمەنى ٣٣ ساڵى لەگەڵ رياڵ مەدريد دەمێنێتەوە.

گاريس بەيڵ لە ساڵى ٢٠١٣ بە بۆندێكى ١٠٠ مليۆن يۆرۆيى لە يانەى تۆتنهامى ئنگليزيەوە رووى لە يانەى رياڵ مەدريد كرد, لەو كاتەشى رووى لەم يانەيە كردوە يەك نازناوى جامى شاى ئسپانيا و دوو نازناوى چامپيۆنزليگى بەدەست هێناوە.

هەروەها ٦٢ گۆڵى لە ١٣٤ ياريدا تۆماركردوە و لەگەڵ هاورێكانى بنزيمە و رۆناڵدۆ هێڵێكى مەترسيدارى هێرشبەريان پێكهێناوە كە يانەكانى جيهان ترسيان لە رووبەروو بوونەوەيانە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*