Home / ئسپانيا / ماركۆ ڤيراتى : ڕياڵ مادريد گرنگى زۆرم پێئەدا، بەڵام من پاريس سانجێرمان جێناهێڵم
1685553

ماركۆ ڤيراتى : ڕياڵ مادريد گرنگى زۆرم پێئەدا، بەڵام من پاريس سانجێرمان جێناهێڵم

“ماركۆ ڤێراتى” ياريزانى ئيتالى و يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى  ڕايگەياند كە يانەى ڕياڵ مادريد گرنگى زۆرى پێئەدا ،بەڵام من لەگەڵ هيچ يانەيەك گوفتوگۆ ناكەم  هەتا ئەو كاتەى بۆندم لەگەڵ يانە فەرەنسيەكەم هەبێت.

هەندێك ڕاگەياندن  لەماوەى گواستنەوەى ياريزانان لە ساڵى( ٢٠١٥-٢٠١٦)ئەوەيان ڕاگەياند كە”ماركۆ ڤيراتى” بە شێوەيەكى سەرەتاى پەيوەندى بەيانەى “ڕياڵ مادريدەوە” كردوە چونكە لەو كاتە يانەى ڕياڵ مادريد بەشێوەيەكى بەهێز و خێرا دەويست ئەو ياريزانە” ئيتاليە” بباتە ڕيزەكانى لەو كاتەى كە”كارلۆ ئەنشلۆتى” ڕاهێنەرى يانەى ڕياڵ مادريد بوو .

ماركۆ ڤيراتى بۆ پێگەى “Ray Sport”ئيتالى گرنگى پێدانى ڕياڵ مادريد بەمن زۆر گرنگە بەڵام ڕياڵ مادرد هەموو كاتێ گرنگى بەمن نادا چونكە من چەند جار بۆندى ئەو يانەيەم ڕەتكردوەتەوەو مانەوەى خۆمم لەيانە فەرەنسيەكە دووپاتكردوەتەوە .

ئەوەشى ڕاگەياند “من هەست بە خۆشحالى دەكەم لەگەڵ يانەكەم ونامەوێ بڕۆمە هيچ يانەيەك هەروەها ناشمەوێ گفتوگۆ لەگەڵ هيچ يانەيەك بكەم سەبارەت بە جێهێشتنى  (باخچەى پاشاكان) من ئەوەێ نازناوى گەورە لەگەڵ يانەكەم بەدەست بێنم .

ماركۆ ڤيراتى لە گەڵ پاريس سانجێرمان لە وەرزى ڕابردوو ١٢ يارى لەگەڵ يانەى پاريس سانجێرمان ئەنجامداوە توانيويەتى گۆڵێك تۆمار بكا و گۆڵێكيش  دروستبكا .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*