Home / ئسپانيا / دوو يانەى گەورەى ئەوروپا هەوڵ گواستنەوەى”پيپى” دەدەن
1683333017

دوو يانەى گەورەى ئەوروپا هەوڵ گواستنەوەى”پيپى” دەدەن

هەردوو يانەى مانجستر يونايتد و يوڤانتوس گرنگى زۆر ئەدەن بە بەدەستهێنانى تواناكانى ياريزانى هەڵبژاردەى پرتوگال و يانەى ڕياڵ مادريد “كلپر پيپى” كەلەكۆتاى وەرزى ئەمساڵ بۆندەكەى لەگەڵ يانەى ڕياڵ مادريد كۆتاى پێدێت .

ڕۆژنامەى “زەسەن” : مانجستر يونايتد بەدەست پێكانى ياريزانەكانى لە هێڵى بەرگرى يانەكەى دەناڵێنێ لەوانەيە بيانەوێ سود لە تواناكانى “پيپى” ببينێ و هێڵى بەرگرى يانەكەيان بەو ياريزانە توند و تۆڵ بەهێز بكەن .

 يانەى مانجستر يونايتد بە دەست خراپى هێڵى بەرگرى يانەكەى دەناڵێنێ و ياريەكانى ئەم وەرزەى بەهۆى لاوازى هێڵى بەرگرى توشى سەختى و دۆڕان بوە لەئەگەرى دۆڕانى يارەكانى داهاتوى ئەو يانەيە سەركەوتنى ئەو يانەيە بۆ خولە ئەوروپيەكان دەكەوێتە مەترسيەوە هەر لەو بارەوە” خۆزێ مۆرينهۆ “داواى لە بەڕێوبەرانى يانەكەى كردوە كە ڕێگەى بەن كە هێڵى بەرگرى يانەكەى  بەهێز بكاو بۆند لەگەڵ چەند بەرگريكارێكى بەهێز واژۆ بكا لەنێوان ئەو بەرگريكارانە ” پيپى” پرتوگاليە بەتايبەت گواستنەوەى زستانە .
لەلايەكيترەوە يانەى “يوڤانتوس” دەيەوێ ئەو ياريزانە پرتوگاليە خاوەن ئەزمونە بباتە ڕيزەكانى لەم وەرزە يانەى يوڤانتوس دووياريزانى ترى هێڵى بەرگرى خاوەن ئەزموون هێناوەتە ڕيزەكانى كە ئەوانيش  پاتريس ئيڤرا،دانى ئەلڤێس بوون  بۆيە دەيەوێ ڕيزەكانى بەياريزانى خاوەن ئەزموون بەهێز بكا .
ڕۆژنامەى “ئاسى” نزيك لە يانەى ڕياڵ مادريد ئەوەى ڕاگەياند كە ئەو ياريزانە پرتوگاليە دەيەوێ لەگەڵ يانەى ڕياڵ مادريد بمێنێتەوە لەبەرامبەريشا يانەى ڕياڵ مادريد ئامادە بونى خۆى بۆ نوێكردنەوەى بۆندى ئەو ياريزانە پرتوگاليە ڕاگەياندوە بەڵام تائێستا بۆندەكەى نوێنەكراوەتەوە .

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*