Home / ئسپانيا / دواى كلاسيكۆ سۆسيداد_يش بارشەلۆنەى لە زەويدا..

دواى كلاسيكۆ سۆسيداد_يش بارشەلۆنەى لە زەويدا..

يانەى رياڵ سۆسيداد بە تاكە گۆڵێك توانى سەركەوتنێكى گەورە بەرامبەر بە يانەى بارشەلۆنە بەدەست بهێنێت, لە ميانى هەفتەى ٣٢ى خولى يانە پلە يەكەكانى ئسپانيا لە نێو ياريگا ئانويتا.

يانەى بارشەلۆنە لە دەستپێكى ياريەكەدا چەند هێرشى كردە سەر ريال سۆسيداد و نيمار داسيلڤا هەلێكى تەواوى گۆڵكردنى لەدەستدا دواى ئەوەى لەگەڵ گۆڵپارێز بە تەنها رووبەروو بوويەوە نەيتوانى گۆڵ تۆمار بگات.

لە دواى تەنها پێنج خولەك لە تەمەنى ياريەكە خاوەن ياريگا لە رێگاى (ئۆيارزابال) توانى تاكە گۆڵى ياريەكە بەسەر تۆمار بكات, دواى ئەو گۆڵەش بارشەلۆنە تەواوى هەولەكانى چركردەوە بۆ يەكسان كردنەوەى ئەنجامى ياريەكە بەڵام سيانەى (ميسى و نيمار و مونير) شكستيان هێنا و نەيانتوانى گۆڵ تۆماربكەن.

لە گێمى دووەمى ياريەكەدا بارشەلۆنە بەتەواوى كۆنترۆلى ياريگاى كرد بەڵام هاوشێوەى گێمى يەكەم نەيتوانى تۆرى گۆلى سۆسيداد بهەژێنێت و بەم ئەنجامەش سۆسيداد توانى بە تاكە گۆڵێك سێ خاڵى گرنگ لە خاوەن پێشەنگى لاليگا وەربگرێت و هێندەى تر كێبركێكان بۆ بەدەستهێنانى لاليگا گەرمتر بكات.

بەم بردنەوەيە رياڵ سۆسيداد توانى كۆى خاڵەكانى بگەيەنێتە ٤١ خاڵ و لە پلەى هەشتەمى لاليگادا دێت, لەبەرامبەريشدا بارشەلۆنە هەر لە پێشەنگى ليگا مايەوە بە ٧٦ خال

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

پێكهاتەى چاوەروانكراوى (جيرونا X بارشەلۆنە)..

بريار وايە ئەمرۆ شەمە لە هەفتەى شەشەمى لاليگا يانەى بارشەلۆنە ببێتە ميوانى يانەى جيرونا كە ...