Home / جيهان / ئــەمڕۆ دهۆك و هەولێر پەردە لەسەر وەرزى نوێى خولى نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لادەدەن
14900419_1919444758284064_4978755079151075246_n

ئــەمڕۆ دهۆك و هەولێر پەردە لەسەر وەرزى نوێى خولى نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لادەدەن

بڕيارە ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكى پاش نيوەڕۆ و لەسەر ياريگاى دهۆكو لەشارى دهۆك وەرزێكى نوێى كاروانى ياريەكانى خولى يانە نايابەكانى كوردستان كە لەم وەرزەدا يەكێتى تۆپى پێى كوردستان وەك وەفايەك بۆ ئەو قارەمانيەتيەى كە پێشمەرگە قارەمانەكانى كوردستان لە ڕووبەڕوبونەوەى داعشدا ئەنجامياندا بڕياريدا ئەم وەرزە بەناوى ( خولى نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان)بەڕێوە بچێت.

خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستانى وەرزى ٢٠١٦ _٢٠١٧ كە دەكاتە يازدەهەمين وەرزى خولى يانە نايابەكانى كوردستان و لە ژێر سەرپەرشتى يەكێتى تۆپى پێى كوردستاندا ساڵانە ئەنجام ئەدرێت،ئەم وەرزەش بەهەمان شێوازى وەرزى ڕابردوو يانە بەشدار بووەكانى بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەش كراونو هەر كۆمەڵەيەك حەوت يانە لە خۆ دەگرێت كۆمەڵەكانيش بەم شێوەيەيە

كۆمەڵەى يەكەم // هەولێر ، دهۆك ، پێشمەرگەى هەولێر ، نەورۆز ، برايەتى ، زێرەڤانى ، گازى باكوور )

كۆمەڵەى دووەم // زاخۆ ، شێروانە ، هەندرێن ، ئارارات ، كەركوك ، سيروانى نوێ ، گارە )

يارى دەست پێكى خولەكەش كە لە نێوان هەولێرى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو و يانەى دهۆكى خاوەن ياريگا بە فيكەى ناوبژيوان ئومێد مستەفا دەست پێدەكاتو سەرجەم ياريەكانى تريش ڕۆژى هەينى بەڕێوە دەچن.

خشتەو كاتى سەرجەم ياريەكانى هەفتە يەكەمى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان بەم شێوەيەيە:

پێنج شەممە

كۆمەڵەى يەكەم

دهۆك X هەولێر

هەينى

كۆمەڵەى يەكەم

زێرەڤانى X برايەتى

پێشمەرگەى هەولێر X نەورۆز

گازى باكور چاوەڕوانە

كۆمەلەى دووەم

شێروانە X ئارارات

كەركوك X گارە

سيروانى X هەندرێن

زاخۆ چاوەڕوانە

 

سەرجەم ياريەكان كاتژمێر ٢:٣٠ خولەك ئەنجام ئەدرێن.

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*