شەوى چوار شەمە لە ميانى ياريەكانى جەولەى چوارەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى چامپيۆنزليگ يانەى رياڵ مەدريد بەرامبەر بە يانەى ليگيا وارشۆى پۆلەندى يارى كرد و هەردوو يانە بە ئەنجامى سێ گۆل يەكسان بوو.

لەو ياريەدا كريستيانۆ رۆناڵدۆ نەيتوانى گۆڵ بكات بەلام بوە جێگاى گرنگى پێگەكان و راگەياندنە وەرزشيەكان, ئەويش دواى ئەوەى كە چاوى كامێرايەكى جێگيركراوى پشتەوەى گۆڵى ليگيا وارشۆ ديمەنێكى راستى و دوور لە وەرزشى رۆناڵدۆى تۆماركرد.

رۆناڵدۆ لەم ديمەنەدا كۆنترۆڵى خۆى لە دەستدەدات و توورەيى بەسەر بەرگريكارێكى ليگيا وارشۆ دەبارێنێت, هەرچەندە گۆڵپارێزى پۆلەندى هاواردەكات و بانگى ناوبژيوان دەكات بۆ ئەوەى رۆناڵدۆ سزا بدات بەڵام دۆن بەبێ سزا رزگارى دەبێت.

888u

 

بڵاو كردنەوەى ئەم هەواڵە لە: