Home / ڤيديۆ / ڤيديۆ/ لە ياريەكى سەختدا يوڤى توانى لوتكەى ئيتاليا يەكلايى بكاتەوە..

ڤيديۆ/ لە ياريەكى سەختدا يوڤى توانى لوتكەى ئيتاليا يەكلايى بكاتەوە..

شەوى رابردوو لە يارى لوتكەى ئيتاليا لە ميانى هەفتەى ٣٢, يوڤانتۆس بوە ميوانى يانەى ئەيسى ميلان و لە نێو ياريگاى سانسيرۆ توانى بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك ياريەكە بباتەوە.

 

لە نێو سانسيرۆ رێز لە ئەستێرەى كۆچكردوو سيزار ماڵدينى باوكى (پاولۆ ماڵدينى) گيرا, دواتر ياريەكە بەرێوەچوو, لە سەرەتادا خاوەن ياريگا توانى لە خولەكى ١٨ گۆڵى پێشكەوتن تۆمار بكات لە رێگاى ياريزان (ئەلێكس), لە خولەكى ٢٧ ماندزۆكيچ بە پاسێكى ئەلڤارۆ مۆراتا توانى ئەنجامەكە يەكسان بكاتەوە و ئەمەش ناونيشانى گێمى يەكەم بوو.

لە گێمى دووەمدا پۆل پۆگباى ئەستێرەى خانمە پيرەكە توانى لە خولەكى ٦٥ بە پاسێكى ماركيزيۆ گۆڵى دووەم تۆمار بكات, كۆتايى ياريەكەش بەم ئەنجامە بوو.

بەم شێوەيە يوڤى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا لە پێشەنگى خولەكەدايە بە ٧٦ خاڵ, هەرچى يانەى ميلانە خاوەنى ٤٩ خاڵە و لە پلەى شەشەمى كالچيۆيە.

ئەنجامى ياريەكانى تر بەم شێوەيە بوو:-

فروزينونى ٠-١ ئەنتەرميلان

كيڤۆ ١-٠ كاربى

ساسولو ٠-١ جەنەوا

………………………..

ڤيديۆ/

Leave a Reply

دڵنيابە ئيمەيڵەكەت بە نهێنى دەمێنێتەوە. Required fields are marked *

*

x

هەواڵێكى تر..

ڤيديۆى گۆڵ: (ئەنتەرميلان ٢-٠ ئەتەلانتا)..

كوردسپۆرت… بەهێزترين سەرچاوەى وەرزشى     هاوشێوە