Home / ئەوروپا / شۆك, مانيو ژمارەيەكى خراپى تۆماركرد كە نيو سەدەيە رووى نەداوە..!!
ئيبرا و رۆنى

شۆك, مانيو ژمارەيەكى خراپى تۆماركرد كە نيو سەدەيە رووى نەداوە..!!

هێلى بەرگرى شەيتانە سوورەكان لە ئەوروپا بەردەوامە لە ئاستە خراپەكەى ئەويش دواى ئەوەى بەرامبەر بە يانەى فەنەرباخچەى توركى بە ئەنجامى دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵێك دووچارى شكست بوو لە چوارچێوەى ياريەكانى جەولەى چوارەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى يۆرۆليگ.

يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا لە دواى ئەنجامدانى حەوت يارى لە دەرەوەى ياريگاى خۆى تا ئێستا نەيتوانيوە سەركەوتوو بێت لە پارێزگاريكردن لە تۆرى گۆڵەكەى.

ئەم ژمارەيەش لە دواى ساڵى ١٩٦٥وە بۆ يەكەمجارە روودەدات كە زياتر لە نيو سەدە, ئەمەش دەيسەلمێنێت لە هێڵى بەرگرى مانچستەر كێشە هەيە و ئەركى چارەسەركردنيشى لە ئەستۆى جۆزيە مۆرينيۆى پرتوگاليە كە ئاخۆ دەتوانێت چارەسەرى بكات يان بەردەوام دەدەبێت لە ئەنجامە خراپەكانى.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*