Home / كوردستان / ڕاهێنەرى شێروانە : تەواوى پێكهاتەكەم بۆ ڕووبەڕوبونەوەى ئارارات ئامادەيە

ڕاهێنەرى شێروانە : تەواوى پێكهاتەكەم بۆ ڕووبەڕوبونەوەى ئارارات ئامادەيە

بەيارى نێوان هەولێر و دهۆك وەرزى نوێى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان دەستى پێ كرد و تيايدا يانەى هەولێر لە دواخولەكدا سێ خاڵى گرنگى لە دهۆك وەرگرتو بەئەنجامى ٢ _١ ياريەكەى بردەوە،بڕياريشە سبەى تەواوى ياريەكانى هەفتەى يەكەم بەڕێوە بچن و لە يەكێك لەوياريانەداو لە كۆمەڵەى دووەم كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكى دواى نيوەڕۆ لەسەر ياريگاى شێروانە يانەى شێروانەى كەلار ميواندارى يانەى ئاراراتى هەولێر دەكات،ئێوارەى ڕۆژى پێنج شەممەش لە ياريگاى شێروانە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى بۆ كاروان محمدى ڕاهێنەرى شێروانەو سعد ناصرى ڕاهێنەرى ئارارات سازدراو تيايدا هەردوو ڕاهێنەر تيشكيان خستە سەر يەكەم يارييان لە دەست پێكى وەرزى نوێى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان و سەرەتا كاروان محمدى ڕاهێنەرى شێروانە گوتى ” سوپاس بۆ خوا ماوەيەكى زۆرە ڕاهێنانمان باشە ڕازيم لە ياريزانەكانم پشتيوان بەخوا دڵى هاندەرانمان خۆش دەكەين لە يەكەم ياريماندا،كاروان ئەوەشى وت سوپاسى هاندەرانى يانەكەمان دەكەم كە هەردەم پاڵپشتى سەرەكى ئێمە بوونە پشت بەخوا سبەى دڵيان خۆش دەكەين.

پاشان سعد ناصرى ڕاهێنەرى يانەى ئارارات گوتى ” ياريمان بەرامبەر شێروانە لەسەرەتايى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان زۆر گرنگە ، ماوەيەكى زۆرە مەشق و ڕاهێنان دەكەين و خۆمان بەباشى ئامادە كردوە،پشتيوان بەخوا سێ خاڵى ياريەكە بەدەست دێنين”

پاشان دەرگاى پرسيار بەڕووى ڕۆژنامەنوساندا كرايەوە نێردراوى “كوردسپۆرت” سەبارەت بە پێكهاتەى يانەكەى ڕووى كردە كاروان محمدى ڕاهێنەرى شێروانە و گوتى ئايە لەيەكەم ياريتان لە وەرزى نوێ تەواوى پێكهاتەكەت ئامادەيە ؟ ڕاهێنەرەكەى شێروانە گوتى “سوپاس بۆ خوا تەواو پێكهاتەكەم ئامادەيەو هيچ ياريزانێكمان پێكانى نيە ”

dsc_0015

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*