Home / ئەوروپا / مۆرينيۆ دواى شكستەكەيان بەرامبەر فەنەرباخچە چى وت..؟
مۆرينيۆ

مۆرينيۆ دواى شكستەكەيان بەرامبەر فەنەرباخچە چى وت..؟

دواى ئەوەى شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى چوارەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى يۆرۆليگ لە بەرامبەر يانەى فەنەرباخچەى توركى دووچارى شكست بوونەوە, مۆرينيۆ دەڵێت ماچستەر شاستەى شكست بوە.

جۆزيە مۆرينۆى راهێنەرى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزى دواى كۆتايى هاتنى ياريەكەيان بەرامبەر فەرنەرباخچە وتى: “كێشەى سەرەكيمان ئەوە بوو كە يانە توركيەكە بە شێوەيەك ياريان دەكرد وەك ئەوە وابوو كە لە يارى كۆتاييدان, بەڵام ياريزانانى يانەكەم بە شێوەيەك ياريان دەكرد وەك بڵێى يارى دۆستانە ئەنجام دەدەن”.

وتيشى: “ئەستەمە بتوانيت بەرامبەر يانەيەك يارى بكەيت كە دوو ياريزانى لە دڵى بەرگرى بێت, چەند گۆرانكاريەكمان ئەنجامدا ياريەكەى پێچەوانە كرد و گۆڵێكمان تۆمار كرد”.

لە كۆتاييدا جۆزيە مۆرينيۆ پێى وايە كە ياريزانەكانى بە دڵەوە ياريان نەدەكرد لەبەرامبەردا ياريزانەكانى فەنەرباخچە هەموو هەوڵێكيان بۆ ئەوە بوو تا بە سێ خاڵەوە ياريەكە ببەنەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*