Home / ئەوروپا / ئادۆريز بە تەمەنى ٣٥ ساڵيەوە مێژوو لەگەڵ بلباو دەنوسێتەوە..
ئادۆريز

ئادۆريز بە تەمەنى ٣٥ ساڵيەوە مێژوو لەگەڵ بلباو دەنوسێتەوە..

شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى چوارەمى قۆناغى كۆمەڵەكانى يۆرۆليگ يانەى ئەتلەتيك بلباو لە نێو ياريگاى سان ماميس ميواندارى لە يانەى جينيك كرد و توانى بە پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ ياريەكە بباتەوە.

لەو ياريەدا هێرشبەرى ئسپانى (ئارتيز ئادۆريز) ژمارەيەكى پێوانەيى تۆمار كرد, ئەويش دواى ئەوەى توانى پێنج گۆڵ لە خولەكەكانى (٨ و ٢٤ و ٤٤ و ٧٤ و ٩٤) تۆمار بكات و مێژوويەكى نوێ لە ئەتلەتيك بلباو بنوسێتەوە بەوەى كە تاكە ياريزانە لە يانەكەدا پێنج گۆڵ لە ئاستى پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكاندا تۆماربكات.

ئارتيز ئادۆريز دووەم ياريزانى ئسپانيە كە توانيويەتى لە پاڵەوانێتيە ئەوروپيەكان پێنج گۆڵ بكات و لە دواى خوسيە ئەنتۆنۆ زاڵدوا ياريزانى بارشەلۆنەوە دێت كە لە ساڵى ١٩٦٥ توانى بەرامبەر ئۆتريخت پێنج گۆڵ بكات.

هەروەها ئادۆريزى تەمەن ٣٥ ساڵ لە دواى ڤيديڵ ئۆريارتى بە يەكەم ياريزانى ئەتلەتيكۆ دادەنرێت كە توانيبێتى پێنج گۆڵ بكات, پێشتر ڤيديڵ ئۆريارتى لە ليگاى ئسپانى لە ساڵى ١٩٦٧ بەرامبەر رياڵ بيتس توانى پێنج گۆڵ بكات.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*