Home / جيهان / بەپەلە, فيفا ليستى ناوى پاڵێوراوان بۆ باشترين ياريزانى جيهان ئاشكرا دەكات..

بەپەلە, فيفا ليستى ناوى پاڵێوراوان بۆ باشترين ياريزانى جيهان ئاشكرا دەكات..

دواى ئەوەى لە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ جيابوونەوە يەكێتى تۆپى پێى جيهانى ناسراو بە (فيفا) ئەمرۆ ليستى ناوى ئەو ياريزانانەى ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ ئەوەى ببن بە باشترين ياريزانى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٦.

لە ليستەكەدا كە ٢٣ ياريزان دەبينرێت لەلايەن شارەزايانى يەكێتى فيفاوە دەستنيشان كراوە و دەنگدانيش لەلايەن كاپتن و راهێنەران و هاندەران و رۆژنامەنوووسان لە ٢٢ى ئەم مانگەوە دەستپێدەكات, هەروەها لە هەموو ئەم دەنگدانە بەرێژەى لە %٢٥ پشتى پێدەبەسترێت.

هاوشێوەى ساڵانى پێشوو هەريەكە لە كريستيانۆ رۆناڵدۆى پرتوگالى و هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لەگەڵ ليۆنێل ميسى ئەرجەنتينى و هێرشبەرى يانەى بارشەلۆنەى ئسپانى لە پێشترن بۆ ئەوەى ببن بە خاوەنى خەلاتەكە, چاوەروانيش دەكرچت لە ئاهەنگێكى گەورەدا و لە ٩ى مانگى يەكى ساڵى ٢٠١٧ لە زيوريخى پايتەختى سويسرا ناوى باشترين ياريزانى جيهان ئاشكرا بكرێت.

ليستى ناوى ٢٣ ياريزانە پاڵێوراوەكەى فيفا بەم شێوەيە:

(سێرجيۆ ئەگوێرۆ, گاريس بەيڵ, جيانۆلۆجى بۆفۆن, كريستيانۆ رۆناڵدۆ, كيڤين دى برۆين, ئەنتوان گريزمان, ئيبراهيم ئۆڤيچ, ئەندرێس ئنێستا, نگۆلۆ كانتى, تۆنى كروس, رۆبێرت ليڤاندۆسكى, رياز مەحرەز, ليۆنێل ميسى, لۆكا مۆدريچ, مانوێل نوێر, نيمار, مەسعود ئۆزێل, سێرجيۆ رامۆس, ئەلێكس سانچێز, لويس سوارێز, جيمى ڤاردى, پۆڵ پۆگبا, ديميترى پايت).

2847811_full-lnd-1

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*