Home / جيهان / ئەو سێ ياريزانەى لە ليستەكەى فيفايە و لە ليستى فرانس فوتبۆڵ دورخراوەنەتەوە..!!

ئەو سێ ياريزانەى لە ليستەكەى فيفايە و لە ليستى فرانس فوتبۆڵ دورخراوەنەتەوە..!!

دواى ئەوەى هاوبەشى نێوان يەكێتى تۆپى پێى جيهانى (فيفا) لەگەل گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ, كۆتايى هات ئەمرۆ هەينى فيفا ليستێكى ٢٣ ياريزانى كە پاڵێوراون بۆ باشترينى جيهان بۆ ساڵى ٢٠١٦ بلاوكردەوە و لە نێو ليستەكەدا سێ ياريزان دەبينرێت كە لە نێو ليستى ياريزانە پاڵێوراوەكانى گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ نابينرێت كە دوو هەفتە پێش ئێستا بلاويان كردەوە, ئەمە سەرەراى ئەوەى كە ليستى ياريزانە پاڵێوراوەكانى گۆڤارە فەرەنسيەكە زياترن و بريتين لە ٣٠ ياريزان.

ئەو سێ ياريزانەى كە لە ليستەكەى فيفا دەبينرێت و لە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ ناويان نەهاتوە بريتين لە (مەسعود ئۆزێل و ئەلێكس سانچێز و نگۆلۆ كانتى).

ئۆزێل لە سالى ٢٠١٦ لە پريمەرليگ توانى ١٧ گۆڵ دروست هەروەها سانچێز توانى ئاستێكى ناوازە پێشكەش بكات, ئەمە سەرەراى ئەوەى توانى جامى كوپا ئەمريكاى سەدە بۆ وڵاتەكەى بباتەوە, نگۆلۆ كانتى وەرزى رابردوو توانى نازناوى پريمەرليگ لەگەڵ ليستەرسيتى بەرزبكاتەوە, هەروەها ئەم وەرزەش لەگەڵ چێلسى ئاستێكى باشى هەيە, بەلام ئەم سێ ياريزانە لەلايەن گۆڤارە فەرەنسيەكەوە بانگهێشت نەكران و بەو هۆيەشەوە هێرشێكى توند كرايە سەر گۆڤارەكە.

بەڵام پێدەچێت ئەم هەلسەنگاندنە كە لەلايەن فيفاوە كراوە بە رادەيەكى زۆرباش جياواز لە گۆڤارى فرانس فوتبۆڵ سەركەوتوو بێت بەتايبەتى دواى ئەوەى كە ئەو سێ ياريزانە لە نێو ياريزانە پاڵێوراوەكانن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*