Home / ئنگليز / ياياتۆرێ داواى لێبوردن دەكات..!!
ياياتۆرێ و پيپ گوارديۆلا

ياياتۆرێ داواى لێبوردن دەكات..!!

ياريزانى ئيڤوارى و يانەى مانچستەرسيتى ئنگليزى ياياتۆرێ لە رێگاى پەيجى تايبەتى خۆيەوە لە فەيسبووك بە شێوەيەكى فەرمى داواى لێبوردنى لە پيپ گوارديۆلاى بەرەگەز ئسپانى و راهێنەرى ستيزن كرد, بەهۆى ئەو كێشەيەى كە لە نێوان بەرێوەبەرى كارەكانى و پيپ دروستبوە.

دواى ئەوەى ديميترى سيلۆكى بەرێوەبەرى كارەكانى ياياتۆرێ هێرشى كردە سەر گوارديرۆلا, ئەو راهێنەرە برياريدا يايا تۆرێ لە ريزى پێكهاتەى ستيزن دوربخاتەوە.

يايا تۆرێ دەلێت: “دەمەوێت داواى لێبوردن بكەم بەنيسبەت خۆم و ئەوانەشى كە هەلدەستن بە بەرێوەبردنى كارەكانم لە يانەكەو ئيدارەى يانە و هەموو ئەوانەشى كاردەكەن لە يانەكەدا بەهۆى ئەوەى كە هەڵە تێگەيشتن هەبوە لە رووداوەكانى رابردوو”.

وتيشى: “ئەم لێدوانانە(مەبەستى لێدوانى بەرێوەبەرى كارەكانێتى) بەلاى منەوە پەيوەندى بە يانەكە و ئەو كەسانەشى لە يانەكەدا كاردەكەن نيە, من رێزى زۆر گەورە لە لە يانەى مانچستەرسيتى دەگرم, هيواى زۆر گەورە بۆ يانەكەم دەخوازم”.

لە كۆتاييشدا وتى: “شانازى دەكەم كە سەردەمانێك رۆلێكم هەبوە لە مێژوويى يانەكەدا, دەمەوێت هاوكارى ماچستەرسيتى بكەم لە سەركەوتنەكانى بۆ ماوەيەكى زۆر زياتر, دەمەوێت سوپاسى ئەو كەسانەش بكەم كە بە نامەكانيان دڵنەواييان كردووم لەم ماوە قورسەدا, ئەمەش زۆرە بۆ خۆم خێزانەكەم”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*