ئنريكى جێگرەوەى ئەندرێس ئنێستاى دياريكرد..

رۆژنامە كەتەلۆنيەكان ئەمرۆ شەمە بلاويان كردەوە كە لە دواى ئەوەى ئەندرێس ئنێستا دووچارى پێكان هات لە ئێستادا لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە جێگرەوەى بۆ ئەو ياريزانە دەستنيشان كردوە بەتايبەتى بۆ ياريەكەى سبەى يەك شەمە بەرامبەر ئشبيليە.

هەر لەو بارەيەوە رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاشكراى كردوە كە ئنريكى سەرسامە بە تواناكانى دينيس سوارێز و پێى وايە كە دەتوانێت جێگاكەى ئنێستا بگرێتەوە و تەواو كەرى پلانەكانى بێت.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە دينيس سوارێز لە بەرامبەر ئشبيليە لە پێكهاتەى سەرەكى دەبێت و ئنريكى راهێنەر ئەو ياريزانە بۆ هاوسەنگى يانەكەى بەكاردەهێنێت و هەروەها بە هاوكارێكى باشى دادەنێت بۆ گەياندنى تۆپ بە سيانەى نيمار و سوارێز و ميسى.

Pin It

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *