Home / جيهان / يوسەين بۆڵت روو لە تۆپى پێ دەكات..!!
يوسەين بۆڵت

يوسەين بۆڵت روو لە تۆپى پێ دەكات..!!

يوسەين بۆڵتى جامايكى كە خێراترين پياوى جيهانە لە راكردنى ١٠٠ مەتر و ٢٠٠ و تا ئەم ساتەش ژمارەى پێوانەيى بە ناوەوەيە بەنيازە لە ساڵى ٢٠١٧ دواى ئەوەى تەمەنى دەگات بە سەرووى ٣٠ ساڵ روو لە تۆپى پێ بكات بەهۆى ئەو حەز و ئارەزووە زۆرەى كە بۆ تۆپى پێ هەيەتى بە تايبەتى يانەى مانچستەر يونايتدى ئنگليزى.usain-bolt

لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى بۆڵت وتى: “دەمەوێت تواناى خۆم لە تۆپى پێ تاقى بكەمەوە, هەوڵ دەدەم بزانم دەتوانم سەركەوتوبم”.

بۆڵت كە خاوەنى ٩ ميدالياى ئاڵتوونى ئۆڵۆمپيادە وتيشى: “بەلاى منەوە ئاساييە تەنانەت ئەگەر ئەو يانەيەى يارى بۆ دەكەم لە ئاستى يانەيەكى ئنگليزيدا نەبێت, تەنها دەمەوێت يارى بكەم و هەلێك تاقى بكەمەوە بۆ ئەوەى نرخى خۆم لە نێو ياريگادا بزانم”.

بۆڵت دەڵێت كاتێك تەماشاى يارى دەكەم لە رێگاى تەلەفزيۆنەوە وادەزانم كە دەتوانم لە هەندێكيان باشتر چونكە پێم وابێت لە من باشتريان پێناكرێت”.

لە كۆتاييشدا تەنها ئەوە ماوە بڵێين ئەوە چ يانەيەكە ئەم هەلە مێژووييە بە دەستدەهێنێت و خێراترين پياوى جيهان كە خاوەن باڵايەكى بەرزە لە خۆ دەگرێت و لە نێو ياريگاكاندا دەرگايەكى بە رودا دەكاتەوە بۆ ئەوەى بە ئاواتەكەى بگات و لە پاڵيشيدا ناوى يانەكەى بباتە نێو مێژوو.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*