Home / كوردستان / يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بريار و سزاكانى راگەياند

يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بريار و سزاكانى راگەياند

ئەمرۆ دوو شەمە يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بە ئامادەبوونى سەرۆك و جێگر و ئەندامانى لە شارى هەولێر كۆبونەوەى ئاسايى خۆى بەست.

لە كۆبوونەوەكەدا يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بريارێكى گرنگى دەركرد كە تێيدا داوا لە ياريزانان و ناوبژيوانانى بەشداربووى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان دەكات كە بە هيچ شێوەيەك لە تيپەملليەكاندا يارى يان ناوبژيوانى نەكەن بە پێچەوانەو بەبێ گەرانەوە بۆ يانەكيانيان يان ليژنەى ناوبژيوانانى كوردستان سزا دەدرێن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەم چەند خاڵەش هاتوە كە:

١- رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى ٧/١١/٢٠١٦ دوا رۆژه‌ بۆ وه‌رگرتنى سیڤى راهێنه‌رانى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان, بۆ به‌شداریكردن له‌ خولى راهێنه‌رایه‌تى جۆرى سى.

٢- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ شیكردنه‌وه‌ى راپۆرتى سه‌رپه‌رشتیارانى یارییه‌كان و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى كه‌ بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌نێردرێت.

ليژنەكە بريتيە لە:
أ‌- محه‌ممه‌د عه‌زیز ـ سه‌رۆك
ب‌- رزگار بایز ـ ئه‌ندام
ت‌- عومه‌ر عوسمان ـ ئه‌ندام

وە پێويستە ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ ١٢/١١/٢٠١٦ كاتژمێر ١٢:٠٠ ـى نێوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا يەكێتى تۆپى پێى كوردستان بريارى سزادان و ئاگاداركردنەوەى ياريزانان و يانەكانى بلاو كردەوە كە بەم شێوەيەيە:

٣- له‌ یارى نێوان خه‌بات و كفرى له‌ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان, به‌ هۆى هێرشكردن بۆ سه‌ر ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى خه‌بات (رێكان ته‌حسین) ژماره‌ ١٤ بریاردرا به‌:
أ‌- غه‌رامه‌كردنى به‌ برى ١٥٠٠٠٠ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار و دوورخستنه‌وه‌ یاریزانى ناوبراو تا كۆتایی خوله‌كه‌.
ب‌- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى خه‌بات به‌ كۆنترۆلكردنى یاریگه‌ و هانده‌ران.

٤- له‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ نێو یاریگه‌دا, ئاگادارى كۆتایی بۆ یاریزانى یانه‌ى دووكان (محه‌ممه‌د ئومێد) ژماره‌ ٢٩ ده‌كه‌ینه‌وه‌, وه‌ ئاگادارى سه‌رجه‌م یاریزانان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ دوور بكه‌نه‌وه‌, به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى سزا ده‌بن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*