Home / كوردستان / سەرپەرشتيار و ناوبژيوانانى ياريەكانى خولى پلە دووى كوردستان دياريكران..

سەرپەرشتيار و ناوبژيوانانى ياريەكانى خولى پلە دووى كوردستان دياريكران..

بريار وايە ئەم هەفتە ياريەكانى قۆناغى دووەم و كۆتايى خولى پلە دووەكانى كوردستان دەست پێبكاتەوە.

يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە سايتى فەرمى خۆيەوە بلاوى كردەوە كە رۆژى سێشەمەى ئەم هەفتەيە (٨/١١/٢٠١٦) سێ يارى لە قۆناغى دووەم و كۆتايى خولى پلە دووەكانى كوردستان ئەنجام دەدرێت و ياريەكانيش لە كاتژمێر ٢:٣٠ى دواى نيوەرۆ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لە راگەياندراوەكەى يەكێتى تۆپى پێى كوردستاندا دەستەى ناوبژيوانان و سەرپەرشتيارى ياريەكان دياركراوە كە بەم شێوەيەيى خوارەوەيە:

لە يارى نێوان (شه‌قڵاوه‌ – خه‌بات) كە لە ياريگاى شەقلاوە ئەنجام دەدرێت سەرپەرشتيارى ياريەكە (كانەبى عەزيز)دەبێت, هەروەها دەستەى ناوبژيوانان بريتين لە (دلشێر عومەر، سەڵاح، هاوسەر محەمەد، محەمەد عەبدولرەزاق).

لە يارى نێوان (كفرى – خانەقين) كە لە ياريگاى كفرى ياريەكە ئەنجام دەدرێت, سەرپەرشتيارى يارى (سەلام مەحمود) دەبێت, هەروەها دەستەى ناوبژيوانان بريتين لە (كوردستان زاهیر، ئاسۆ ئەحمەد، كەیوان حەمید، هونەر رەحیم).

لە يارى نێوان (سه‌یدسادق – دووكان) كە لە ياريگاى سەيدسادق ياريەكە ئەنجام دەدرێت, سەرپەرشتيارى يارى (مەجيد رەشيد) دەبێت, هەروەها دەستەى ناوبژيوانان بريتين لە (عەلی ئەكبەر، حەسەن عەدنان، ئومێد یلماز، ساسان عومەر).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*