Home / ئەڵمانيا / سەرەراى تۆماركردنى سوپەر هاتريك ئۆباميانگ داواى لێبوردن دەكات..!!

سەرەراى تۆماركردنى سوپەر هاتريك ئۆباميانگ داواى لێبوردن دەكات..!!

ياريزانى بەرەگەز گابۆنى بيێر ئيمريك گابۆنى هێرشبەرى يانەى دۆرتمۆند دانى بەهەڵەكەيدا نا بەوەى كە بەبێ ئاگادارى يانەكەى سەفەرى كردوە بۆ وڵاتى ئيتاليا, هيواى خواست ئەو چوار گۆڵەى بەرامبەر هامبۆرگ تۆماريكرد وەك لێبوردن لەو هەڵەيەى كردوويەتى قبول بكرێت.

دواى بردنەوەيان لە هامبۆرگ بە ئەنجامى ٥-٢ لە لێدوانێكى بۆ پێگەى (سكاى سپۆرت) ئۆباميانگ وتى: “هەڵەم كرد, دەمەوێت داواى لێبوردن لە يانەكە و راهێنەر بكەم”.

وتيشى: “پێويستە دۆرتمۆند براوە بێت هەركاتێك شكست دەهێنين لە هەوڵەكانمان دووچارى فشارێكى زۆر دەبينەوە و هەست بە ناخۆشى دەكەين, پێم وابێت ئەنجامێكى باشمان بە دەستهێنا”.

ئۆباميانگى تەمەن ٢٨ ساڵ درێژەى بە قسەكانيدا و وتى: “بۆ يارى نێودەوڵەتى ئامادەين, سەفەردەكەين بۆ بەشداريكردن لەگەڵ وڵاتەكانمان دواتر دەگەرێينەوە بۆ و ئامادە دەبين بۆ رووبەروو بوونەوەى بايەرمونيخ”.

جێگاى ئاماژە پێكردنە دۆرتمۆند لە پلەى پێنجەمى خولى بۆندسليگادا دێت بە كۆكردنەوەى ١٨ خاڵ, بە جياوازى ٦ خاڵ لە دواوەى بايەرمونيخ دێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*