Home / ئسپانيا / ڤيديۆ/ كاردانەوەى لويس سوارێز بەرامبەر منداڵێك ..!!
capture

ڤيديۆ/ كاردانەوەى لويس سوارێز بەرامبەر منداڵێك ..!!

لە كاردانەوەيەكى ناوازە و مرۆڤ دۆستيدا ئەستێرەى ئۆرۆگواى و هێرشبەر و گۆڵكارى ئسپانى لويس سوارێز دواى بردنەوەيان لە يانەى ئشبيليە بە ئەنجامى ٢-١ لە هەفتەى ١١ى خولى پلە يەكى لاليگا, درێسكەى خۆى بەخشى بەيەكێك لەو منداڵانەى كە داواى درێسەكەى لێ كردبوو.

ئەو منداڵە لەگەڵ دايكيدا لە دەرەوەى ئەو ئوتێلەى جێگاى مانەوەى ياريزانانى بارشەلۆنە بوو داواى درێسەكەيان لە لويس سوارێز كرد, دواجار چاوەروانيەكەيان كۆتايى هات و سوارێز خەونى ئەو منداڵەى هێنايە دى و درێسەكەى خۆى پێبەخشى.

بە بەدەستهێنانى درێسەكەى سوارێز ئەو هاندەرە بچوكەى ئەستێرە ئۆرۆگواييەكە خۆشحاليەكى زۆر بە رووخساريەوە بەدى دەكراو درێسەكەى نيشانى ئامادەبوان دەدا.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*