Home / جيهان / ڤيديۆ/ ياريزانێك لە نێو ياريگادا ناوبژيوانێك دەكوژێت..
%d9%be

ڤيديۆ/ ياريزانێك لە نێو ياريگادا ناوبژيوانێك دەكوژێت..

ياريزانێكى مەكسيكى تۆمەتبارە بە كوشتنى ناوبژيوانێك ئەويش دواى ئەوەى تورەيى خۆى كۆنترۆڵ دەكات و بە لێدانێكى كوشندە لە سەرى ناوبژيوانەكە دەدات.

لە يەكێك لە ياريەكانى خولى مەكسيكى ياريزانێك دواى ئەوەى كە لەلايەن ناوبژيوانى ياريەكە كارتى سورى بەروودا بەرز دەكرێتەوە, كۆنترۆڵى خۆى لە دەست دەدات و هێرشدەكاتە سەر ناوبژيوانەكە و بە بۆكسێك لە سەرى ناوبژيوانەكە دەدات.

ناوبژيوانەكە دەكەوێتە سەر زەوى و ياريزانەكانى تر هاوار دەكەنە پزيشك بۆ ئەوەى بە هاناى بگات و چارەسەرى بكەن بەڵام كەوتنى يەكجارى دەبێت و گيان لە دەستدەدا.

هەر دواى ئەو رووداوەش پۆليسى ئەو ولاتە كەوتوونەتە گەران بە دواى ئەو ياريزانە كە دواى ئەوەى بۆى دەركەوتوە كە ناوبژيوانەكە گيانى لە دەستداوە هەڵهاتوە و تا ئێستاش گەران بە دوايدا بەردەوامە.

ڤيديۆ/

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*