Home / ئەرجەنتين / تيتى: راگرتنى ليۆنێل ميسى ئەستەمە..!!

تيتى: راگرتنى ليۆنێل ميسى ئەستەمە..!!

راهێنەرى هەڵبژاردەى بەرازيل (تيتى) پێى وايە كە ئەستەمە بتوانن پێش بە هێڵى هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئەرجەنتين بگرن لە يارى كلاسيكۆ كە بريارە بەرەبەيانى رۆژى هەينى لە چوارچێوەى قۆناغى ١١ى پالاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديال ٢٠١٨ى رووسيا رووبەرووى يەك ببنەوە.

تيتى لە ميانى كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەسەر ياريەكەيان بەرامبەر ئەرجەنتين وتى: “ئەرجەنتين خاوەنى چەندين ياريزانى ئاست بەرزە, كە دەتوانن زۆر بەجوانى تۆپ ئاراستە بكەن, لەوانە (زابالێتا و ديماريا و ئەگوێرۆ و ئەستێرەى گەورە ميسى)”.

وتيشى: “ناتوانرێت ميسى رابگيرێت, هەروەها نيماريش ناتوانرێت رابگيرێت, تەنها دەتوانرێت هەوڵ بدەيت بۆ كەمكردنەوەى ژمارەى ئەو تۆپانەى پێيان دەگات”.

لە كۆتاييشدا تيتى وتى: “ياريەكە خۆى دەدوێت, هەموكات ياريەكانى ئەرجەنتين و بەرازيل لە بەرزترين ئاستدان, لەم ياريەشدا بردنەوەى شكست ئەگەرێكى ترە, ئەم پاڵەوانێتيە تايبتە و گرنگى خۆى هەيە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*