ئنريكى, دواى شكستەكەيان چى وت..!!

دواى ئەوەى شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى جەولەى ٣٢ى خولى يانە پلەيەكەكانى ئسپانيا بەرامبەر بە يانەى رياڵ سۆسيداد دووچارى شمست بوونەوە بە گۆڵێكى بێ وەلام, لويس ئنريكى راهێنەرى يانەى بارشەلۆنە بۆ دەزگاكانى راگەياندن قسەى كرد و تى:

 

“بەداخەوە لە گێمى يەكەمدا ئاستمان زۆر خراپ بوو, لەگەڵ كەمى تەركيز و گرنگيدان بە ياريەكە, وەك هەميشە (رۆلى) گۆڵچى سۆسيداد ئاستێكى باشى پيشاندا, ئێمە موستەحەقى شكست نەبووين بەهۆى ئەوەى لە گێمى دووەم ئەنجامماندا, بەڵام هەر لە پێشەنگى لاليگاداين”.

ئنريكى وتيشى: “ژمارە خراپەكان لە سودى يانەكە نيە, لە سالانى رابردوودا دواى ئەوەى لە ئەنويتا دووچارى شكست دەبوين ياريەكانى تر سەركەوتوو دەبووين, وە ئێستاش هەلێكى باشمان لە بەردەستە بۆ ئەوەى بيسەلمێنين كە هێشتا باشترين يانەى جيهانين”.

 

نيشاندانى زياتر

كۆمێنتت چيە..؟