Home / كوردستان / بردنەوەيەك و دوو يەكسان بوون ناونيشانى ياريەكانى ئەمڕۆى خولى نايابى پێشمەرگە بوو

بردنەوەيەك و دوو يەكسان بوون ناونيشانى ياريەكانى ئەمڕۆى خولى نايابى پێشمەرگە بوو

خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئەنجامدانى سێ ياريى لەكۆمەڵەى دووەم پێيى نايە هەفتەى دووەم و لەو سێ ياريەش دوو ياريان بەيەكسان بوون و تەنها يەك ياريان بە بردنەوە كۆتايى هات.

هەندرێن يەكەم بردنەوەى بەدەست هێنا

لە يەكێك لەوياريانەدا كە لەشارى هەولێرو بەڕێوە چوو يانەى هەندرێن ميواندارى يانەى كەركوكى كرد، هەندرێن لە پاش شكستى هەفتەى ڕابردوويان بەرامبەر بەيانەى سيروانى نوێ ئەمڕۆ توانى بە گۆڵێكى بێ وەڵام كەركوكى ميوانى توشى شكست بكات و يەكەم بردنەوە لەم وەرزەدا بەدەست بێنێت.

گارەو شێروانە دووەم يەكسان بوونيان نوسيەوە

يارى دووەمى كۆمەڵەى دووەم كە لەشارى دهۆك ئەنجامدرا  لە نێوان  يانەى گارەى تازە ميوانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان و يانەى شێروانەى نوێنەرى گرميانى بەڕێوە چوو پاش ٩٠ خولەك يارى كردن سەرەنجام هەردوولا بە دوو گۆڵ يەكسان بوون.

زاخۆ خاڵێكى لە ئارارات وەرگرت

يارى نێوان ئارارات و زاخۆ كە لەسەر ياريگاى ئارارات لە پيرمام بەڕێوەچوو هاوشێوەى يارى نێوان گارەو شێروانە بە يەكسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لايەك بە كۆتا هات.

ئەنجامى سەرجەم ياريەكانى ئەمڕۆى خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان

هەفتەی دووەم
کۆمەڵەی دووەم

هندرێن ١ X كه‌ركوك ٠
گارە ۲ X شێروانە ۲
ئارارات ٢ X زاخۆ ۲

ڕيزبەندى يانەكانى كۆمەڵەى دووەم پاش كۆتايى هاتنى ياريەكانى هەفتەى دووەم بەم شێوەيەيە:_

١_سیروانی نوێ ۳ خاڵ
٢_هەندرێن ۳
٣_ئارارات ۲ خاڵ
٤_شێروانە ۲ خاڵ
٥_گارە ۲ خاڵ
٦_کەرکوک ۱ خاڵ
٧_زاخۆ ۱ خاڵ
فۆتۆ // تەلعەت نورى

 

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*