Home / ئسپانيا / رۆناڵدۆ: بارشەلۆنە گرێبەستى پێشكەش كردم..!!
رۆناڵدۆ

رۆناڵدۆ: بارشەلۆنە گرێبەستى پێشكەش كردم..!!

ئەسترێرەى رياڵ مەدريد و هەڵبژاردەى پرتوگال كريستيانۆ رۆناڵدۆ باس لەوە دەكات كە يانەى بارشەلۆنە لە رابردوودا ويستوويانە گرێبەستى لەگەڵ واژۆ بكەن.

رۆناڵدۆ لە لێدوانێكى رۆژنامەوانيدا وتى: “كاتێك چەند ياريەكم بۆ يانەى سپۆرتينگ لشبۆنەى پرتوگالى ئەنجامدا چەندين يانەى گەورەى ئەوروپى ويستيان گرێبەستم لەگەل مۆربكەن لەوانە (ڤالانسيا, بارشەلۆنە, ئارسناڵ, ئەنتەرميلان) بەڵام مانچستەريونايتد زياتر گرنگى پێدام, سێر ئەلێكس فێرگسۆن خۆى هات بۆ ئەوەى قسەم لەگەڵ بكات”.

رۆناڵدۆ بەردەوام بوو لە قسەكانى و سەبارەت بە نهێنى سەركەوتنەكانى وتى: “نهێنيەكە لە ئيرادەيە, بەهرە هەمووشتێك نيە بۆ ئەوەى سەركەوتوو بيت, هەمووكات هەوڵم دەدا باشترين بم و پارێزگاريشى لێبكەم”.

پێشتر يانەى بارشەلۆنە هەوڵيدا بۆ ئەوەى رۆناڵدۆى پروگالى بباتە ريزەكانى بەڵام ئاراستەكەى گۆرى و گرێبەستى لەگەڵ ريكاردۆ كواريزما مۆركرد.

جێگاى باسە كە رۆناڵدۆ لە ساڵى ٢٠٠٣ پەيوەندى كرد بە يانەى مانچستەريونايتدەوە, لەو كاتەشدا فێرگسۆن بەهۆى ئەوەى پەيوەندى لەگەڵ رياڵ مەدريد باش نەبوو ويستى رۆناڵدۆ بباتە بارشەلۆنە, بەڵام دواتر رۆناڵدۆ لە ساڵى ٢٠٠٩ برياريدا روو لە بێرنابيۆ بكات و تا ئێستا لەگەل مەدريد بەردەوامە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*