Home / جيهان / شيلى هەلبژاردەى كۆلۆمبيا ناچار بە يەكسان بوون كرد..

شيلى هەلبژاردەى كۆلۆمبيا ناچار بە يەكسان بوون كرد..

لە ميانى جەولەى ١١يەمى ياريەكانى پاڵاوتنى ئەمريكاى باشوور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا هەڵبژاردەى كۆلۆمبيا لە نێو ياريگاى خۆيدا ميواندارى هەلبژاردەى شيلى كرد, بەڵام ياريەكە بەبێ گۆل كۆتايى هات.

هەلبژاردەى كۆلۆمبيا بە درێژايى ٩٠ خولەك كۆنترۆڵى ياريگاى كرد بەڵام ئەم باڵا دەستيە نەيتوانى گۆڵى لێ درووست ببێت.

لە ياريەكەدا هەريەكە لە جەيمس رۆدريگزى ئەستێرەى رياڵ مەدريدى ئسپانى و رادمێل فالكاوى هێرشبەرى مۆناكۆى فەرەنسى پێكەوە ياريان كرد, هەروەها ئارتۆرۆڤيدالى ئەستێرەى بايەرمونيخى ئەڵمانى و ياريزانى هەلبژاردەى شيلى يارى كرد بەڵام بە ناچارى و بەهۆى پێكانەوە ياريگاى بەجێهێشت

بەم شێوەيە هەلبژاردەى كۆلۆمبيا كۆى خاڵەكانى بەرز بوەوە بۆ ١٨ خاڵ و لە ريزبەندى چوارەم دێت, هەروەها شيليى بە هەمان شێوە خاڵەكانى بەرز بوويەوە بۆ ١٧ خال و لە ريزبەندى پێنج مايەوە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*