Home / ئەرجەنتين / ميسى: پێويستە هاندەران خۆراگر بن..!!
ميسى

ميسى: پێويستە هاندەران خۆراگر بن..!!

بەرەبەيانى ئەمرۆ هەينى لە جەولەى ١١ى پاڵاوتنەكانى ئەمريكاى باشور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا هەلبژاردەى بەرازيل ميواندارى تاگۆكانى ئەرجەنتين كرد و بە سەركردايەتى نيمار توانيان بە ئەنجامى سێ گۆڵى خاوێن ياريەكە ببەنەوە.

هەر دوا بە دواى ياريەكە ئەستێرەى ئەرجەنتينى (ليۆنێل ميسى) لە سەر شكستەكەيان بەرامبەر بەرازيل وتى: “بە ئاشكرا دياربوو كە ئێمە نەمانتوانى ياريەكى باش بكەين, دواى گۆڵى يەكەم هەوڵى زۆرماندا بگەرێينەوە كەشى ياريەكە بەڵام پێچەوانە بەسەر خۆماندا شكايەوە, دواى گۆڵى دووەم بە تەواوى رووخاين و نەمانتوانى كۆنترۆڵى ياريگا بكەين, هەروەها بۆشاييەكى زۆرمان بەجێدەهێشت”.

وتيشى: “ئێستا ئاگادارى دۆخى خۆمانين و دەزانين كە ناتوانين بەم شێوەيە لە ياريەكانى داهاتوو سەركەوتوو بين, پێويستە زۆرشت بگۆرين لە پێناو سەركەوتن بەسەر كۆلۆمبيا”.

هێرشبەرەكەى بارشەلۆنە ئاماژەى بۆ ئەوەشكرد كە تا ئەم ساتەش چارەنووسيان بۆ سەركەوتن بۆ مۆنديال بە دەستى خۆيانەوە,يە ئەمە جگە لەوەى كە ئێستا لە دەرەوەى ئەو هەلبژاردانەيە كە دەتوانن سەربكەون بۆ مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا.

لە كۆتاييشدا وتى: “پێويستە بەهەر شێوەيەك بوە لەم قۆناغەدا سەركەوتن تۆمار بكەن, چونكە ئەوەى گرنگە كۆكردنەوەى خالەكانە, پێويستيشە هاندەران خۆراگربن”.

جێگاى ئاماژەيە بەم شكستە ئەرجەنتين چوارەم جەولەيە نەيتوانيوە سەركەوتن تۆمار بكات, وە تا ئێستاش خاوەنى ١٦ خاڵە ئەمە لە كاتێكدايە بەرازيل كە پێشەنگە خاوەنى ٢٤ خاڵە.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*