Home / كوردستان / نــەورۆز دووەم بردنەوەى بەدەست هێنا و زێرەڤانيش لە دواخولەكدا لە شكستى هەولێر ڕزگارى بوو
14963235_1828011364111545_2758688845610167104_n

نــەورۆز دووەم بردنەوەى بەدەست هێنا و زێرەڤانيش لە دواخولەكدا لە شكستى هەولێر ڕزگارى بوو

ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان درێژەيى هەيەو ئەمڕۆ لە كۆمەڵەى يەكەم لە سەر سێ ياريگاى جياواز سێ يارى هەفتەى دووەمى ئەو خولە بەڕێوە چوو كە تيايدا دوو يەكسان بوون و بردنەوەيەك ناونيشانى ياريەكانى ئەمرۆ بوو.

نەورۆز دووەم بردنەوەى بەدەست هێنا

لە شارى سلێمانى و لە سەر ياريگاى زانكۆ يانەى نەورۆزى ئەو شارە ميواندارى يانەى دهۆكى كردوو توانى بە گۆڵێكى بهادين بەكر كە لە خولەكى ٨٠ دا تۆمارى كرد ياريەكە بباتەوەو دووەم بردنەوەى لەسەر يەك تۆمار بكات و بە كۆكردنەوەى ٦ خاڵ پێشەنگى كۆمەڵەى يەكەم بگرێت، هەرچى يانەى دهۆكيشە بە دوو شكست تا ئێستا هيچ خاڵێكى نيەو لە كۆتاى ڕيزبەنديەكە دەبينرێت.

زێرەڤانى لە دوا خولەكدا لە شكستى هەولێر ڕزگارى بوو

يەكێكى ترى لە ياريەكانى ئەمڕۆ كە لەسەر ياريگاى شەهيد فرەنسۆ هەريرى تايبەت بەيانەى هەولێر لە نێوان هەردوو يانەى هەولێر و زێرەڤانى بەڕێوە چوو، كەتيايدا پاش ٩٠ خولەك ياريكردن هەردوو لا بە دوو گۆڵ يەكسان بوون هەردوو گۆڵى يانەى هەولێر فەرحان شوكور تۆمارى كرد و گۆڵەكانى يانەى زێرەڤانيش جويل و شوان مامۆ كە ئەمەى دووەميان لە خولەكى ٩٤ى ياريەكە تۆمارى كرد و يانەكەى لە شكست ڕزگار كرد ،بەم يەكسان بوونەش كۆى خاڵەكانى يانەى هەولێر بوو بە ٤ خاڵ لە پلەى دووەمدا دەبينرێت هەرچى يانەى زێرەڤانيشە بە ٢خاڵ پلەى چوارەمى گرتووە.

برايەتى دووەم يەكسان بوونى لەسەر يەكى تۆمار كرد

يارى سێيەمو كۆتاى كۆمەڵەى يەكەم لە شارى هەولێر يانەى برايەتى ميواندارى يانەى گازى باكوورى تازە ميوانى خولى نايابى پێشمەرگەى كرد و ياريەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا بەكۆتا هات ، گۆڵى يانەى برايەتى ئەركان ڕەحيم تۆمارى كردو گۆڵى يانەى گازى باكووريش ئومێد جيهاد تۆمارى كرد .

ئەنجامی سەرجەم یاریەکانی ئەمڕۆی
خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
کۆمەڵەی یەکەم
هەفتەی دووەم

هەولێر ۲ X زێرڤانی ۲
نەورۆز ۱ X دهۆک ۰
برایەتی ۱ X گازی باکور ۱

ڕیزبەندی يانەكانى کۆمەڵەی یەکەم پاش کۆتایی هاتنی یاریەکانی هەفتەی دووەم

۱ـ نەورۆز ٦خاڵ
۲ـ هەولێر ٤ خاڵ
۳ـ برایەتی ۲ خاڵ
٤ـ زێرەڤانی ۲ خاڵ
٥ـ گازی باکور ۱ خاڵ
٦ـ پ ـ هەولێر ۰ خاڵ
۷ـ دهۆک ۰ خاڵ

فۆتۆ // بێستەر دهۆكى

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*