Home / ئسپانيا / ديێگۆ كۆستا لە پێكهاتەى ئسپانيا دورخرايەوە..!!
كۆستا

ديێگۆ كۆستا لە پێكهاتەى ئسپانيا دورخرايەوە..!!

هێرشبەرى ئسپانى و بەرەگەز بەرازيلى ديێگۆ كۆستا لە پێكهاتەى ئسپانيا دورخرايەوە بەتايبەتى بۆ بەرامبەر مەكدۆنيا كە بريارە لە پالاوتنەكانى ئەوروپا سبەى شەمە يارى بكەن هەروەها بۆ بەرامبەر ئنگلتەرا كە لە ياريەكى دۆستانە لە نێو وێمبلى رووبەرووى يەك دەبنەوە.

دوركەوتنەوەى ديێگۆ كۆستا بەهۆى پێكانەوەيە لە ئاستى رانى, بەو هۆيەشەوە جۆلين لۆپتيگۆى راهێنەرى ئسپانى برياريداوە كە ياگو ئەسپاس هێرشبەرى سێلتافيگۆ بۆ جێگرەوەى كۆستا بانگهێشت بكات.

هەر لەو بارەيەوە يەكێتى تۆپى پێى ئسپانيا بەياننامەيەكى بلاو كردوەتەوە و ئاشكراى كرد كە ديێگۆ كۆستاى هێرشبەرى يانەى چێلسى لەندەنى بەهۆى پێكانەوە لە ريزەكانى هەلبژاردەى ولاتەكەيان دورخراوەتەوە و ناتوانێت بۆ بەرامبەر مەكدۆنيا ئامادەبێت كە بريارە سبەى كاتژمێر ١٠:٤٥ى شەو يارى بكەن.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*