Home / كوردستان / ريزبەندى يانەكانى خولى پێشمەرگەى كوردستان دواى كۆتايى هاتنى هەفتەى دووەم..
برايەتى و گازى باكور

ريزبەندى يانەكانى خولى پێشمەرگەى كوردستان دواى كۆتايى هاتنى هەفتەى دووەم..

دوو هەفتە لە ياريەكانى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان بەرێوەچووە و تا ئێستاش تاكە يانە كەتوانيبێتى لە هەردوو هەفتەكەدا براوە بووبێت يانەى نەورۆزە كە چاوەروان دەكرێت ئەم وەرزە بەردەوام بێت لەو ئاستە بەرزەى لە سەرەتايى خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستانەوە دەستى پێكردوە.

خولى نايابى كوردستان كە ناونراوە بە خولى نايابى پێشمەرگەى كوردستان يانەكانى بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشكراوە و ياريەكانى بەپێى خاڵبەندى ئەنجام دەدرێت و لە كۆمەڵەى يەكەم نەورۆز بە كۆكردنەوەى ٦ خاڵ پێشەنگى گرتوە و دهۆك و پێشمەرگەى هەولێريش تا ئێستا هيچ خاڵێكيان نيە, هەروەها لە كۆمەڵەى دووەميش كە تارادەيەك ئەم كۆمەڵەيە بە كۆمەڵەيەكى ئاسان دادەنرێت چونكە يانەكانى ئاستيان وەك پێويست نيە يانەى سيروانى نوێ توانيويەتى بە ٣ خاڵەوە خۆى لە پێشەنگ جێگير بكات و يانەكانى زاخۆ و كەركوكيش تەنها يەك خاليان هەيە و لە كۆتايى ريزبەنديەكەدان.

15036701_1828043077441707_238270002220797314_n

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*