Home / جيهان / بە هۆى ڤيداڵ-ەوە سەرۆكى بايەرمونيخ نامەيەكى ئاگادار كەرەوە ئاراستەى شيلىدەكات..

بە هۆى ڤيداڵ-ەوە سەرۆكى بايەرمونيخ نامەيەكى ئاگادار كەرەوە ئاراستەى شيلىدەكات..

دواى ئەوەى ئارتۆرۆڤيداڵ لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى لە بەرامبەر كۆلۆمبيا دووچارى پێكان بوويەوە, يانەى بايەرمونيخ جۆرێك لە ترسى لێنيشتوە و بەو هۆيەوە سەرۆكى يانە باڤاريەكە نامەيەكى ئاگاداركەرەوەى ئاراستەى يەكێتى تۆپى پێى شيلى كردوە.

لە نامەكەدا (كارل هاينز رۆمينگە) كە بۆ دەزاگاكانى راگەياندنى ئاشكرا كردوە و دەڵێت: “داواكارين يەكێتى تۆپى پێى شيلى بەرپرسيارێتى لەئەستۆ بگرێن, سەلامەتى ياريزان لە پێشەوەى هەمووشتێكەوە بێت, ئێمە نيگەرانين لەسەر بارودۆخى ئارتۆر ڤيداڵ”.

ڤيداڵ لە كاتەكانى كۆتايى ياريەكەدا بەرامبەر كۆلۆمبيا كە بە بێ گۆڵ يەكسان بوون لە ئاستى سەرەوەى رانى دووچارى پێكان هات و بە گوازەرەوە لە ياريگا برايە دەرەوە.

هەر دواى ياريەكە ڤيدال ئاشكراى كرد كە دەتوانێت بۆ بەرامبەر ئۆرۆگواى ئامادە بێت كە رۆژى چوارشەمەى داهاتوو لە ميانى ياريەكانى پاڵاوتنى ئەمريكاى باشوور بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا يارى دەكەن, لە ئێستاشدا ئەنتۆنيۆ بينزى راهێنەرى شيلى رێگەى نەداوە ڤيداڵ ريزەكانى مەشق و راهێنانى هەڵبژاردەى وڵاتەكەى بەجێبهێڵێت, پێدەچێت بۆ ئەوە بێت لە يارى داهاتوو بە شێوەى سەرەكى يارى بەو ياريزانە بكات.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*