Home / جيهان / يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بڕيار و ڕاسپاردەى نوێى ڕاگەياند
314622_367605016669715_693544743_n

يەكێتى تۆپى پێى كوردستان چەند بڕيار و ڕاسپاردەى نوێى ڕاگەياند

ئەمڕۆ شەممە ١٢-١١-٢٠١٦یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگاى تايبەتى خۆى لە شارى هەولێر كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و تەواوی ئەندامانی  ئەنجامدا و تيايدا چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەكی نوێی ڕاگەیاند، كە بەمجۆرە بوو:

١_ لە یاریی نێوان خانەقین و كفری لە خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی لە لایەن هاندەرانی یانەی كفری، بڕیاردرا:
أ‌- غەرامەكردنی یانەی كفری بە بڕی 250 هەزار دینار.
ب‌- ئاگەداریی كۆتایی بۆ یانەی كفری.

٢_ داوا لە سەرۆك و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی دەكەین، رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر ١٢ىنیوەڕۆ لە بارەگەی یەكێتیی تۆپی پێ ئامادەبن بۆ كاری پێویست.

٣_ بانگهێشتكردنی هەردوو یاریزانی یانەی برایەتی (سەلام ئەحمەد، سەفین مەنسووڕ) و گۆڵپارێزی یانەی گازی باكوور (نەریمان خدر) بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر ١٢ىنیوەڕۆ.

٤- لاریمان نییە لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی بەڕێز (هونەر جەوهەر) ئەندامی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە پۆستەكەی، ئەمەش لەسەر داوای خۆی، سوپاس و پێزانینیشمان بۆی هەیە كە لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێ سەركەوتووانە كاری خۆی كردووە.

٥_ نووسراوی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێز هونەر جەوهەر، بۆ لیژنەی ئۆڵمپیی هەرێمی كوردستان بەرزدەكەینەوە.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*