Home / ئسپانيا / رياڵ مەدريد هەوڵى دووبارە كردنەوەى سيناريۆكەى لويس فيگۆ دەدات..!!

رياڵ مەدريد هەوڵى دووبارە كردنەوەى سيناريۆكەى لويس فيگۆ دەدات..!!

باوكى هێرشەبرى بەرازيلى نيمار داسيلڤا دانينا بەوەى پێش نوێكردنەوەى بۆنەدەكەى نيمار لەگەل يانە كەتەلۆنيەكە يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى هەوڵيداوە گرێبەست لەگەڵ كورەكەيدا مۆربكەن, هەروەها وتيشى كورەكەى زۆر دڵخۆشە لەگەڵ بارشەلۆنە.

دوو ركابەرى مێژوويى كەوتنە كێبركێ لەسەر بەدەستهێنانى گەوهەرێكى بەرازيلى (نيمار) ئەو كاتەى كە لە سانتۆس بوو, پێش ئەوەى بارشەلۆنە گرێبەستەكە يەكلاى بكاتەوە يانەى شاهانە هەمو هەوڵێكيدا تا تواناكانى نيمار بۆ خۆى دەستەبەر بكات.

باوكى نيمار وتى: “رياڵ مەدريد چەند جارێك هەوليداوە بۆ ئەوەى نيمار بەدەستبهێنێت, بەڵام نيمۆ برياريدا رازى ببێت بە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى و درێژەدان بە ياريكردنى لە بارشەلۆنە چونكە لە يانەكەدا دڵخۆشە, مانەوەشى تەنها لە پێناو پارە نيە وەك ئەوەى هەندێك باسى لێوە دەكەن”.

وتيشى: “ئەگەر نيمار بيرى لاى پارە بوايە دەبوو ئێستا بۆ يانەيەكى تر يارى بكردايە, هەولدان بۆ درخستنەوەى لە باشەلۆنە وەك ئەوە وايە لە خۆشى دابماڵيت, چونكە نيمار لە بارشەلۆنە دڵخۆشە و لەگەل ياريزانەكى تردا هاورێيەتيەكى بتەوى هەيە”.

سەبارەت بە هەولەكانى رياڵ مەدريد بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كورەكەى, باوكى نيمار وتى: “لە چەند رێگايەكەوە رياڵ مەدريد هەوليدا بۆ ئەوەى نيمار رازى بكات, بەڵام رۆشتنى نيمار پێويستى بە ١٩٠ مليۆن يۆرۆيە كە ئەوەش خاڵى دەستبەرداربوونى بارشەلۆنەيە لە نيمار, بە گشتى برى ٤٣٠ مليۆن يۆرۆى پێويستە”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*