Home / ئنگليز / بەهۆى (ديێگۆ كۆستا)وە كۆنتى داوايەك لە سەرۆكى يانەى چێلسى دەكات..

بەهۆى (ديێگۆ كۆستا)وە كۆنتى داوايەك لە سەرۆكى يانەى چێلسى دەكات..

ئەنتۆنى كۆنتى بەرەگەز ئيتالى و راهێنەرى يانەى چێڵسى لەندەنى داواى لە رۆمان ئبرامۆڤيچ سەرۆكى يانەكە كردوە كە لە ماوەيەكى نزيكدا گرێبەستى ديێگۆ كۆستاى هێرشبەر نوێ بكەنەوە.

كۆنتى راهێنەر پێى وايە كە كۆستا دەستكەوتێكى باشە بۆ يانەكە و شايستەى ئەوەيە خەڵات بكرێت بە نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى و باشتر كردنى مووچەى ساڵانەى, ئەمەش لە پێناو ئەوەى خولياى گەرانەوەى بۆ ئەتلەتيكۆمەدريد لە مێشك دەربچێت.

پێشتر كۆستا نەيشاردەوە كە ئارەزوو دەكات بگەرێتەوە بۆ ئەتلەتيكۆمەدريد بەلام يانەى چێلسى رێگرى لێكرد تا تەواو بوونى گرێبەستەكەى دەستبەردارى نابێت, وە ئەوەشى وا لە كۆنتى دەكات كە داواى نوێكردنەوەى گرێبەستى كۆستا بكات لە چێڵسى تۆمار كردنى ٩ گۆڵە لە ١٠يارى لە خولى نايابى ئنگليزى.

جێگاى بيرهێنانەوەيە كە ديێگۆ كۆستاى بەرەگەز بەرازيلى و ياريزانى هەلبژاردەى ئسپانيا لە ساڵى ٢٠١٤ بە برى ٣٨مليۆن يۆرۆ لە يانەى ئەتلەتيكۆمەدريدەوە پەيوەندى بە يانەى چێلسى ئنگليزيەوە كرد.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*