Home / ئسپانيا / سيمۆنى و ئەتلەتيكۆمەدريد نيگەرانن..

سيمۆنى و ئەتلەتيكۆمەدريد نيگەرانن..

دواى ئەوەى شەوى رابردوو لە ميانى ياريەكانى پاڵاوتنى ئەوروپا بۆ گەيشتن بە مۆنديالى ٢٠١٨ى رووسيا لە يارى هەلبژاردەى ولاتەكەى بەرامبەر سويد يارى كرد و لەو ياريەشدا دووچارى پێكان بوويەوە, لە ئێستادا يانەى ئەتلەتيكۆمەدريد ترسى ئەوەى هەيە گريزمان نەتوانێت بۆ يارى دێربى مەدريد ئامادەبێت.

لە ياريەكەدا ديديە ديشامپى راهێنەرى هەلبژاردەى فەرەنيا ناچاربوو لە خولەكى ٨٨ گريزمان بهێنێتە دەرەوە و نگۆلۆ كانتى لە جێگاكەيدا بەشدارى پێبكات, هەموان پێيان وابوو لە پێناو پشودانە بە گريزمان بەڵام رۆژنامەى ليكيپى فەرەنسى رايگەياندوە كە هێرشبەرە فەرەنسيەكە دووچارى پێكان بوە و هەربەو هۆيەوە راهێنەر نەيويستوە سەركێشى پێوە بكات.

لە ئێستاشدا ديێگۆسيمۆنى ئەرجەنتينى و راهێنەرى يانەى ئەتلەتيكۆمەدريدى ئسپانى و هاندەرانى نيگەرانن و ترسى ئەوەيان هەيە كە پێكانەكەى گريزمان قورس بێت و نەتوانێت بۆ دێربى ئامادەبێت كە چەند رۆژێكى تر بەرامبەر ريال مەدريد لە خولى ئسپانى يارى دەكەن و بە يەكێك لە ياريە بەهێزەكانى ئەو خولە دادەنرێت.

گريزمان كە تا ئێستا لە خولى ئسپانيا ٥ ئەسيست و ٨ گۆلى كردوە, بريار وايە پشكنينێكى وردى پزيشكى بۆ ئەنجام بدرێت و لە كاتژمێرەكانى داهاتوودا هەلسەنگاندن بۆ پێكانەكەى و تواناى ياريكردنى يان ماوەى دوركەوتنەوەى ئاشكرا دەكرێت.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*