Home / ئنگليز / ئارسناڵ ئۆزێلى لاوى دەوێت..!!

ئارسناڵ ئۆزێلى لاوى دەوێت..!!

رۆژنامەكانى بريتانيا بلاويانكردوەتەوە كە يانەى ئارسناڵ دەيەوێت لە وەرزى گواستنەوەى زستانە گرێبەست لەگەڵ ياريزانى لاوى سويدى و ياريى دروستكەرى يانەى هۆسكفارنا (پيتەر گورجيس) مۆر بكەن و تواناكانى ئەو ياريزانە بەدەست بهێنن.

لەو بارەيەوە رۆژنامەى دەيلى ميرۆرى بەريتانى ئاشكراى كردوە گەنەرز چاودێرى ئەو لاوە تەمەن ١٦ ساڵيە سويديە دەكات كە بە ئۆزێلى دووەم ناوزەند دەكرێت, بەنيازە لە مانگى يەكى ساڵى نوێ گرێبەستێكى پێشكەش بكات.

رۆژنامەكە ئاماژەى بۆ ئەوەشكردوە (پيتەر گورجيس) كە شێوازى يارى كردنى هاوشێوەى ئەستێرە ئەلمانيەكەيە لەلايەن چەندين يانەى ئەوروپى تر لە سەرووى هەموويانەوە فەينۆرد و ئايندهۆڤنەوە چاودێرى دەكرێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*