Home / جيهان / ئايا تياگۆ سيلڤا دەرواتە يوڤانتۆس, بەرێوەبەرى كارەكانى هەموو شتێك ئاشكرا دەكات..

ئايا تياگۆ سيلڤا دەرواتە يوڤانتۆس, بەرێوەبەرى كارەكانى هەموو شتێك ئاشكرا دەكات..

پاولۆ تۆنيتۆى بەرێوەبەرى كارەكانى تياگۆ سيلڤاى بەرازيلى و بەرگريكارى يانەى پاريس سانجێرمانى فەرەنسى سەبارەت بە دەنگۆى گفتوگۆكردنيان لەگەڵ يانەى يوڤانتۆسى ئيتالى ئاشكراى كرد كە ئەوە دوورە لە راستيەوە.

تۆنيتۆ لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى تۆتۆمێركاتۆ وتى: “دەمەوێت شتێك روون بكەمەوە, سيلڤا گرێبەستەكەى بۆ ماوەى يەك ساڵ نوێ دەكاتەوە ئەويش كاتێك كە پاريس سانجێرمان بتوانێت سەربكەوێت بۆ خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا”.

وتيشى: “زۆر ئاساييە ئەگەر تياگۆ لەلايەن چەندين يانەوە داواكراو بێت, بەڵام تا ئێستا لەگەڵ يوڤانتۆس گفتوگۆمان نەكردوە, چەندين يانەى تر لە دەرەوەى ئيتاليا لەسەر هێڵن بۆ بەدەستهێنانى تواناكانى”.

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*