Home / ئەڵمانيا / يوسەين بۆڵت پەيوەنديكرد بە يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى..!!
يوسەين بۆڵت

يوسەين بۆڵت پەيوەنديكرد بە يانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانى..!!

هاينز يواكيم قاتسكەى سەرۆكى يانەى بروسيا دۆرتمۆندى ئەڵمانى ئاشكراى كرد كە هەواڵى پەيوەنديكردنى يوسەين بۆڵتى راكەرى جيهانى و بەرەگەز جامايكى راستەو ئەو ئەستێرەيە پەيوەندى كردوە بە مەشق و راهێنانى يانەكەيان.

فاتسكە لە لێدوانێكى بۆ رۆژنامەى كيكەر وتى: “ئەوە شۆخى نيە و راستيە, بەڵێ يوسەين بۆڵت بۆرياريداوە لەگەڵ ئێمەدا مەشق و راهێنان بكات, ئەم بريارەى لە ماوەى رابردوودا دابوو, هەروەها سەرۆكى كۆمپانياى پوما بيورن ئەندامێكى ئەنجومەنى كارگێرى يانەكەيە.

وتيشى: “لە رابردوودا سەرۆكى كۆمپانياى پوما بيورن پێى وتم كە يوسەين بۆڵت دەيەوێت لەگەڵماندا مەشق ئەنجام بدات, پێم وت كێشە راهێنەريش لارى نيە”.

يوسەين بۆڵتى جامايكى خاوەن ژمارەى پێوانەيى لە راكردنى ١٠٠ مەترى و ٢٠٠ مەترى پياوان, هاندەرێكى سەرسەختى يانەى مانچستەريونايتدى ئنگليزيە پێشتر لە لێدوانێكيدا ئاشكراى كردوە كە دەيەوێت ساڵى ٢٠١٧ كاتێك تەمەنى دەبێت بە ٣٠ ساڵ بێتە نێو دنياى تۆپى پێ وەك خۆى دەلێت عاشقێكى سەرسەختى تۆپى پێ پێيەو دەوێت ئەو بوارەش تاقى بكاتەوە تا بزانێت دەتوانێت سەركەوتوو بێت.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*