Home / كوردستان / كەى ياريەكانى چوارگۆشەى زێرينى پلە دووكانى كوردستان ئەنجام دەدرێت..!!

كەى ياريەكانى چوارگۆشەى زێرينى پلە دووكانى كوردستان ئەنجام دەدرێت..!!

برياروايە كە سێشەمە و چوار شەمەى ئەم هەفتەيە ياريەكانى چوار گۆشەى زێرينى خولى يانە پلە دووەكانى كوردستان دەستپێبكات.

هەردوو يانەى كفرى و سەيد سادق لە چوارگۆشەى زێرين رووبەرووى يەك دەبنەوە ئەويش دواى ئەوەى كە سەيدسادق توانى بە لێدانى يەكلا كەرەوە لە يانەى دووكان بباتەوە و يانەى كفرى-ش لە يانەى خانەقين بباتەوە بە ئەنجامى دوو گۆڵى بێ بەرامبەر.

ئەم ياريە كە بە يارى چارەنووس ساز دادەنرێت و براوە راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ خولى پلە يەكەكان, هەربۆيە يەكێتى تۆپى پێى كوردستان لە سەر داواى هەردوو يانەى كفرى و سەيدسادق كە داواكاريان پێشكەش كردبوو برياريدا ياريەكە لە ياريگاى هيچ كاميان ئەنجام نەدرێت بەڵكوو لە نێو ياريگاى زانكۆ لە سلێمانى ياريەكە بكرێت.

لە لايەكى تريشەوە هەردوو يانەى دووكان و خانەقين رووبەرووى يەك دەبنەوە و براوەيان لە چوارگۆشەى زێرين بەرامبەر شەقلاوە يارى دەكات.

خشتەى ياريەكانى و دەستەى ناوبژيوانان و سەرپەرشتيارى ياريەكە:

يارى نێوان کات یاریگاى ن.ناوەراست ى.يەكەم ى.دووەم ن.چوارەم سەرپەرشتيار رۆژ
خانەقين – دووكان ٢:٣٠م خانەقين لادێ خازى كەمال شوكر رێباز عەبدالله ساسان عومەر باهير تاهير سێ شەمە
كفرى – سەيدسادق ٢:٣٠م زانكۆ يوسف سەعيد ئومێد يەڵماز ديار عەبدالله هەردى جەبار لوقمان حەسن چوار شەمە

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*