Home / ئنگليز / فرانك لامارد و يانەى ستۆك سيتى گەيشتنە كۆتايى..!!
لامپارد

فرانك لامارد و يانەى ستۆك سيتى گەيشتنە كۆتايى..!!

يانەى نيويۆرك سيتى هەواڵى رۆشتنى ياريزانى هێلى ناوەراستى ئنگليزى و يانەكەى فرانك لامپاردى بلاوكردوە كە كۆتايى مانگى داهاتوو لەگەڵ تەواو بوونى وادەى گرێبەستەكەى ريزەكانى يانەكە بەجێدەهێڵێت.

لامپارد لە لێدوانێكى بۆ پێگەى فەرمى يانەى ستۆك سيتى هەواڵى رۆشتنى لە يانەكەدا دووپاتكردەوە بەڵام باسى لە داهاتووى خۆى نەكرد, وتى: “بەهۆى كۆتايى هاتنى ماوەى مانەوەم لە نيويۆرك سيتى دەمەوێت سوپاسى زۆربەى ئەو كەسانە بكەم كە هاوكار و يارمەتيدەرم بوون لە ماوەى دوو ساڵى رابردوو”.

 

وتيشى: “زۆر خۆشحال بووم كە لە تەنيشت هاورێكانم لە يانەكەدا ياريم كرد, هاندەرە خۆشەويستەكانى يانەكە پاڵپشتێكى باشم بوون, چێژى زۆرم وەرگرت لەو كاتانەى لە يانەكەدام, شانازى دەكەم بەو هەلەى پێم بەخشرا تا لە يانەكە و لەم شارە جوانەدا يارى بكەم”.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*