Home / ئنگليز / ئارسناڵ بەهۆى ئۆزێل-ەوە ترسى لێنيشتوە و هەوڵەكانى خستوەتە گەر بۆ..

ئارسناڵ بەهۆى ئۆزێل-ەوە ترسى لێنيشتوە و هەوڵەكانى خستوەتە گەر بۆ..

رۆژنامەكانى ئنگلتەرا بلاويان كردەوە كە يانەى ئارسناڵ ئامادەكارى دەكات بۆ ئەوەى دەست بە گفتوگۆكانى بكات لەگەل ئەستێرەى ئەڵمانى و ياريزانى هێڵى ناوەراستى گەنەرز (مەسعود ئۆزێل) بە مەبەستى نوێكردنەوەى گرێبەستەكە.

رۆژنامەى دەيلى ئێكسپرێسس ئاشكراى كرد كە يانە لەندەنيەكە هەوڵدەدات بۆ ئەوەى هەرچى زووترە لەگەل ئۆزێل بگاتە رێككەوتن و گرێبەستەكەى نوێ بكاتەوە, ئەمەش بەهۆى ئەوەى كە يانەى مانچستەريونايتد لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەى ئەو ياريزانە.

رۆژنامەكە باسى ئەوەشى كردوە كە ئۆزێل گرێبەستەكەى لەگەڵ گەنەرز دواى دو ساڵى تر كۆتايى دێت, هەربۆيە مەرجى نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى درێژكردنەوەى ئەو ماوەيەيە, لە هەمانكاتيشدا ئارسناڵ لە پێناو هێشتنەوەى پێداگرە لەسەر نوێكردنەوەى گرێبەستەكەى.

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*