Home / كوردستان / يانەى دووكان بە ئەستەم لە يانەى خانەقينى بردەوە..
15027942_722361571249393_7012139530133744962_n

يانەى دووكان بە ئەستەم لە يانەى خانەقينى بردەوە..

ئەمرۆ سێ شەمە لە خولى پلە دووەكانى كوردستان لە ياريگاى (حسێن مەنصور) لە شارى خانەقين هەردوو يانەى (خانەقين و دووكان) بەيەكگەيشتن.

لە ياريەكەدا هەردوو يانە دواى لەدەستدانى چەندين هەلى گۆڵ و كێبركێيەكى بەهێز بۆ تۆمار كردنى گۆڵ سەرئەنجام بەبێ ئەوەى هيچ كاميان بتوانن بگەن بە تۆرى يەك يارى بە بێ گۆل كۆتايى هات.

ناوبژيوان (لادێ غازى) بژاردەى لێدانى سزاى بۆ دياريكردنى براوەى ياريەكە دياريكرد و يانەى دووكان توانى بە ئەنجامى (٤-٢) ياريەكە بباتەوە.

بەم بردنەوەيە كورانى يانەى دووكان توانيان خۆيان بگەيەنن بە چوار گۆشەى زێرين بۆ بەرامبەر يانەى شەقلاوە, وە يانەى خانەقينيش ماڵئاوايى لە خولەكە كرد.

لەلايەكى تريشەوە برياريە سبەى لە چوارگۆشەى زێرين لە هەمان خول لە نێو ياريگاى زانكۆ لە سلێمانى كورانى شارى وەزيران و كورانى پايتەختى دەشتى شارەزوور بەيەك بگەن, ئەڵبەتە براوەيان دەتوانێت سەر بكەوێت بۆ پلە يەكەكان و لە هەمانكاتيشدا بۆ يارى كۆتايى خولەكە.

15078609_1829946140584734_6123427187979068384_n

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*