Home / ئسپانيا / فلۆرينتينۆ پێرێز ڕێزى لە” مارسێلۆ” گرت

فلۆرينتينۆ پێرێز ڕێزى لە” مارسێلۆ” گرت

فلۆرينتينۆ پێرێز سەرۆكى يانەى ڕياڵ مادريد “درێسێكى” يادەوەرى پێشكەش بە ياريزانى يانەكەى  مارسێلۆ كرد بەهۆى تێپەڕبوونى  ١٠ ساڵ بەسەر هاتنى بۆ يانەى ڕياڵ مادريد .

كاپتنى دووەمى يانەى ڕياڵ مادريد مارسێلۆ ئەم دياريەى لە هۆڵى كۆبونەوەكانى يانەى ڕياڵ مادريد پێشكەشكرا لە سانتياگۆبێرنابيۆ كەلەسەر درێسەكە نوراوە ” مارسێلۆ١٠ساڵ” لەبەرامبەريشا  كاتژمێرێكى دەستى  گرانبەهاى پێبەخشرا .

ئەمڕۆ ١٠ ساڵ  تێپەڕ ئەبێت بەسەر هاتنى مارسێلۆ بۆ  ياريگاى “برنابيۆ “كە ئەو ياريزانە بەرازيليە لە ساڵى ٢٠٠٦.

لەو كاتەوە تا ئێستا مارسێلۆ  توانيوينتى ببێتە خاوەنى خيبرەيەكى زۆر ،لەبەرامبەريشا خاوەنى هاندەرێكى  زۆرە و خۆشەويستى ئەو ياريزانە لەناو دڵى مەدريديەكان لەياد نەكراوە .

مارسێلۆ لەگەڵ  يانەى ڕياڵ مادريد   توانىويەتى چەندين نازناو بەدەست بێنێت كە ١٢ نازناوە  .

لەوانــــــە

  • ٢ خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا
  • يەك جامى جيهانى يانەكان
  • ٢ كاسى سوپەرى ئەوروپا
  • ٣ خولى ئيسپانى
  • ٢ كاسى ئيسپانيا
  • ٢ كاسى سوپەرى ئيسپانى .

 

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*