Home / ئسپانيا / رامۆس ئەگەرى دوركەوتنەوەى هەيە لە كلاسيكۆ..!!
رامۆس

رامۆس ئەگەرى دوركەوتنەوەى هەيە لە كلاسيكۆ..!!

پێدەچێت سێرجيۆ رامۆس هێرشبەرى يانەى رياڵ مەدريدى ئسپانى لە كلاسيكۆ بەرامبەر بارشەلۆنە كە لە هەفتەى ١٤ى لاليگا لە ٣/١٢/٢٠١٦ ئەنجام دەدرێت نەتوانێت بەشدارى بكات هەرچەندە لە پێكانەكەشى چاك بوەتەوە كە بەم دوواييانە پێوەى دەينالاند.

دواى ئەوەى كە مانگى رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەكەى (ئسپانيا) دووچارى پێكان هات, ئێستا رامۆس ئامادەيە بۆ ئەوەى لە دێربى مەدريد بەرامبەر ئەتلەتيكۆ مەدريد يارى بكات, بەڵام ئەگەرى زۆرە نەتوانێت لە كلاسيكۆ يارى بكات ئەويش بەهۆى بوونى كارتەوە كە تا ئێستا چوار كارتى زەردى هەيە.

رياڵ مەدريد پێش كلاسيكۆ رووبەروى هەريەكە لە ئەتلەتيكۆ مەدريد و سپۆرتينگ خيخۆن دەبێتەوە لە خولى پلە يەكى ئسپانيا.

لەو بارەيەشەوە رۆژنامەى “ئاس” ئاماژەى بۆ ئەوە كردوە كە ئەگەرى زۆرە رامۆس لە بەرامبەر ئەتلەتيكۆمەدريد بە ئەنقەست وابكات تا كارتێكى زەرد وەربگرێت و ئەمەش بۆ ئەوەى بۆ كلاسيكۆ ئامادە بێت, بەڵام ئەگەر كارتى زەرد وەرنەگرێت ئەوا ئەگەرێكى زۆر هەيە لەبەرامبەر خيخۆن ئەو كارتە وەربگرێت و لە كلاسيكۆ بێبەش بێت, كە ئەمەش تا رادەيەك ئەگەرێكى لاواز و ئەستەمە.

جێگاى ئاماژە پێكردنە سێرجيۆ رامۆس لەسەرەتاى وەرزەوە كارتى زەردەكانى وەرگرتوە لە بەرامبەر يانەكانى (رياڵ سۆسيداد و ئۆساسۆنا و ئسپانيۆل و ڤيارياڵ).

كۆمێنت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە

ئيمەيڵەكەت پارێزراو دەبێت و دەرناكەوێت. *

*